کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و هەروەها پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

دەشڵێن، سبەى ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و هەروەها پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٧ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٠ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.