خەڵکی زۆراڤا پێشوازییان لە کامپەینەکەی تاژێ کرد

ناوەندی هەواڵەکان

خەڵکی زۆراڤا پێشوازییەکی گەرمیان لە کامپەینی “سەرۆک میوانی ماڵەکانتانە” کرد، کە لە کامپەینەکەدا وێنەکانی ڕێبەر ئۆجالان بڵاودەکرێتەوە و وتیان: نەک تەنها وێنە، بەڵکو دەمانەوێت خۆشی ببێتە میوانی ماڵەکانمان، جێگەی لەناو هەموو ماڵەکاندایە.

کامپەینی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ، بە دروشمی “سەرۆک میوانی ماڵەکانتانە” کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەریی بۆ شنگال” دەستیپێکردووە و سەردانی ماڵەکانی سەرانسەری شنگال دەکرێت و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پێشکەش دەکرێت، ئەمڕۆ ئەندامانی تاژێ سەردانی زۆراڤایان کرد و لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

لە سەردانەکەدا یەکێک لە ژنانی تاژێ فوای پێشکەشکردنی دیارییەک بە دایکێک بە ناوی نەعم شنگالی وتی: ئێستا وێنەی ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە میوانی ماڵەکان، بەڵام وەک شنگالییەکان دەمانەوێت ڕێبەر ئۆجالان خۆی ببێت بە میوانمان و سەردانمان بکات.

هەروەها نەعم شنگالی، بە خێرهاتنی میوانانی کرد و وتی: نەک تەنها وەک ونە بەڵکو دەمانەوێت خۆی ببێت بە میوانی ماڵەکانمان، هیوامان بە بینینی ڕێبەر ئاپۆ هەیە، ئێمە بە فکرەکەی ئەو ئازادیین.

هەروەها ئەنجوومەنی تاژێ ڕایگەیاندووە، ویستمان بەم چالاکییە سەرۆک بکەینە میوانی ماڵەکان و فکرەکەی بە هەموو لایەکدا بناسێنین، بە فکری سەرۆک ئازادبووین و دەبین، بە هیواین لە کاتێکی نزیکدا بە جەستەییش ببێتە میوانی هەر ماڵێکی شنگال.

ب. جـ

Comments are closed.