هەڵەبجە
دوو کچە خوێندکاری زانکۆی هەڵەبجە، لە پێشانگایەکی هونەریدا تابلۆ جیاوازەکانیان بۆ هاوڕێ و خوێندکار و مامۆستاکانیان نمایش کرد و یەکێک لە خوێندکارەکانیش دەڵێت: ئەمە یەکەم پێشانگامانە و کارەکانمان گوزارشت لە ژیانی مرۆڤ، دایک و منداڵ دەکات.
ئەمڕۆ لە کۆلێژى زانستە پراکتیکیەکانی ھەڵەبجە، بە ناونیشانی (بە سۆزەوە پەردە لەسەر ھەستەکانمان لادەدەین؛ بە ئەڤینەوە نمایشیان دەکەین)، پێشانگایەکی ھونەریی و وێنەکێشان بۆ دوو کچە خوێندنکاری کۆلیژەکە کرایەوە.
ئەڤین و بەسۆز دوو خوێندکاری بەشی هونەری کۆلێژی زانستە پراکتیکییەکانی شاری هەڵەبجەن، توانیان ئەمڕۆ کارەکانیان لە پێشانگایەکدا نمایش بکەن، وەک خۆیان باسیان لێکرد، بەرهەمەکانیان پێکهاتوون لە ژمارەیەک تابلۆ و چەند کارێکی دەستیی بە بەکارهێنانی بزمار و دەزوو، ویستوویانە بەو شێوازە گوزارشت لە مرۆڤ و دایک و منداڵ بکەن.
ئەڤین جەلال یەکێکە لەو خوێندکارانە و لەبارەی پێشانگاکەوە بە ڕۆژنیوزی وت: ئەمە یەکەمین پێشانگامانە کە بۆمان دەکرێتەوە، بە درووست کردنی تابلۆ بە بەکارهێنانی بزمار و دەزوو بەشدارییم کردووە، هاوڕێکەشم بە کێشانی ژمارەیەک تابلۆ بەشدارە.
دەربارەی پەیام و واتای کارە هونەرییەکان وتی: تابلۆکان گوزارشتن لە مرۆڤ، دایک و منداڵ.
وتیشی: ئەم پێشانگایانە گرنگە بۆ ئێمە توانا و بەھرەکانمان دەردەخات، کارەکەش حەز و خولیای منداڵیمە، بەھۆی خوێندنی زانکۆوە بۆ ماوەی سێ ساڵ وازم ھێنا، ئێستا بۆ ساڵێک دەچێت دووبارە دەستم کردووەتەوە بەکارەکەم، حەزی خۆمبووە پەرەم پێداوە.
ش. ئـ
Comments are closed.