لە سلێمانى خولێکی سێ ڕۆژەى تایبەت بۆ شارەزایانی پەروەردەکردنی هەنگ کرایەوە s fa-video fa-sm”>

سلێمانى

ئەمڕۆ، لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی هۆتێل تایتانیک لە سلێمانى، خولێکی تایبەت بە شارەزایانی پەروەردەکردنی هەنگ کرایەوە، بەشداربووانی خولەکەش بوونی ئەم جۆرە خول و چالاکییانە بە گرنگ ناو دەبەن و بە هۆکارێکى باشتر بوونى پسپۆڕ بوونیان لە پیشەی هەنگاوانیدا وەسفى دەکەن.

ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، خولێکی تایبەت بە شارەزایانی پەروەردەکردنی هەنگ بۆ ژمارەیەک لە فێرخوازی کورد و عەرەب، کرایەوە، کە چالاکییەکە لەلایەن کۆمەڵەی هەنگەوانانی عێراق و ڕێکخراوی فاو ساز کراوە، بڕیارە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ئەم خولە بەردەوام بێت.

ڕۆژگار عەبدووڵا
ڕۆژگار عەبدووڵا

ڕۆژگار عەبدووڵا، بەرپرسی هۆبەی هەنگ لە شاری سلێمانی و یەکێک لە سەرپەرشتیارانی خولەکە، سەبارەت بە ئامانج و کردنەوەی خولەکە، بە ڕۆژنیوزی وت: ئەم خولی پەروەردەکردنی هەنگە لەلایەن کۆمەڵەی هەنگەوانانی عێراق و ڕێکخراوی فاو کراوەتەوە.

وتیشی، هەنگەوانان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکەوە بەشدارییان کردووە، هەروەها لیژنەیەکیش لە بەغداوە هاتوون بۆ ئەوەی چاودێری چالاکییەکە بکەن، لەگەڵ بوونی کۆمەڵێک مامۆستا، کە بە شێوەیەکی زانستی هەنگەوانەکان چۆن بەرهەمەکانیان زیاد بکەن.

هەروەها لە بارەی ئامانجی خولەکەوە، ئەوەی خستەڕوو، کە ئامانجیان لە کردنەوەی ئەم خولە بۆ ئەوەیە لەمەودوا هەنگەوانان بە شێوەیەکی زانستی هەنگەکانیان پەروەردە بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا مەبەستمانە، کە لەناوچوونی هەنگ نەمێنێت لە عێراقدا، چونکە ئەم ناوچەیە دەوڵەمەندە بە هەنگ و پێویستە نەهێڵین هەموو ساڵێک تووشی کێشەبن.

لاڤە محەمەد
لاڤە محەمەد

لاڤە محەمەد، یەکێکە لە بەشداربووانی خولەکە و پیشەی هەنگەوانییە، لەبارەی خولەکەوە بۆ ڕۆژنیوز دەڵێت: بوونی ئەم جۆرە خولانە گرنگی خۆی هەیە و دەتوانین ئاڵوگۆڕی زانیاریی بکەین لە نێوان هەنگەوانەکاندا، کە کۆمەڵێک هەنگەوانی شارەزامان هەیە لە بواری هەنگ بەخێوکردندا.

هەروەها لەبارەی گرنگی بەشداری کردن و ڕۆڵی ژنان، ئەوەی خستەڕوو، ژنان لە هەموو شوێنێکدا ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان هەیە لەبەرەو پێش چووندا، لەم خولەدا هەنگەوانە ژنەکان ڕێژەیان زیاترە لە هەنگەوانە پیاوەکان، ئێمە وەک بەشداربووانی خولی هەنگەوانی بەشداریمان کردووە و هەنگەوانان لە تەواوی عێراقەوە بەشدارییان کردووە، هەروەها یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم خولە ئەوەیە هەڵەی هەنگەوانی کەم بکرێتەوە لە تەواوی عێراقدا.

هەنگەوانی لەم کۆتایانەدا بەرەو لاوازی چووەوە و هەنگ بەرە و لەناوچوون دەچێت

شێروان عوسمان
شێروان عوسمان

شێروان عوسمان، پیشەی هەنگەوانییە و یەکێکی دیکەیە لە بەشداربووانی خولەکە، بە ئاژانسی ڕۆژنیوزی وت: کاری هەنگەوانی لەم کۆتایانەدا بەرەو لاوازی چووەوە و هەنگ بەرە و لەناوچوون دەچێت، لە ڕێگەی ئەم خولەشەوە هەنگەوانان دەتوانن ڕێنمای وەرگرن و کاری هەنگەوانی بەرەو پێش بەرن و هەڵەی هەنگەوانی کەم بکرێتەوە، تا بتوانن کۆنترۆڵی نەخۆشییەکانی هەنگەوانی بکەین

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ئەم جۆرە خولانە گرنگی زۆری هەیە، بەتایبەت گەنجان دەتوانن بێنە پێشەوە و زانیاریان هەبێت لەسەر کاری هەنگەوانی و پرۆژەکانیان زیاتر گەشە پێ بدەن، لەگەڵ ئەوەشدا دەرچووانی بەشە کشتوکاڵییەکان بەشداریان کردووە، چونکە دەیانەوێت لە داهاتوودا ببنە هەنگەوانێکی پێشکەوتوو.

 

ئ.م

Comments are closed.