لە ستراسبۆریگ فاشیستەکان هێرشیان کردە سەر ئێشکگری ئازادیی

ناوەندی هەواڵەکان

کەجەدەکە-ئە ڕایدەگەیەنێت، فاشیستەکان هێرشیان کردە سەر “ئێشکگری ئازادیی” کە بۆ ئازادبی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمراڵی لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت.

لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا ژمارەیەک تابلۆی ڕێبوری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ژمارەیەک دروشم داندرابوون، بەڵام لەلایەن ژمارەیەک لە فاشیستە تورکەکانەوە شکێندراون.

لەوبارەیەوە کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) پەیوەست بە هێرشەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەریی ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بە داخوازی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی گۆشەگیری لە ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ـەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا “ئێشکگری ئازادیی” بە پێداگرییەوە بەردەوامە.

دەشڵێت: لە ٢٧ ی ئایار گرووپێکی فاشیستی تورک هێرشی کردە سەر ئێشکگری ئازادیی کە بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دەستی پێ کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵوێستی هێرشکەرانە و سیاسەتی تاوانبارکردنی حکومەتی فەرەنسا دژی تێکۆشانی ئازادیی کورد بەردەوامە، ئەمەش بوێری بەخشییە گرووپە فاشیستەکان.

کەجەدەکە-ئە بانگەواز لە حکومەتی فەرەنسا دەکات هەڵوێست نیشان بدات دژی هەوڵی ئاژاوەگێڕی و دەڵێت: بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین بە شێوەی جەماوەری خاوەنداری ئێشکگری ئازادیی بکەن کە ١٢ ساڵە بەردەوامە و ئەم هەوڵی ئاژاوەگێڕییە پووچەڵ بکەنەوە”.

هـ.ح

Comments are closed.