ناوەندی هەواڵەکان:
جێگری سەرۆکی حکومەتى ماوە بەسەرچووی هەرێم ڕایدەگەیەنیێت، ناوتۆمارکردن لە پڕۆژەی هەژماری من ئارەزوومەندانەیە و فەرمانبەران ئازادن لە کام بانک ناویان تۆمار دەکەن، دەشڵێت ” خوای کرد بەغدا پارە دەنێرێ، هەژماری منە یان تۆ گرنگ نییە “.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتى ماوە بەسەرچووی هەرێم سەبارەت بە هەژماری من و تۆمارکردنى ناوی فەرمانبەران بۆچوونی خۆی خستەڕوو.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، ناوتۆمارکردن لە پڕۆژەی هەژماری من ئارەزوومەندانەیە و فەرمانبەران ئازاد لە کام بانک ناویان تۆمار دەکەن، دەشڵێت ” خوای کرد بەغدا پارە دەنێرێ، هەژماری منە یان تۆ گرنگ نییە “.
وتیشی: بابەتی هەژماری من زۆر بەلاڕێدابراوە و لێكدانەوەی زۆر جیاوازی بۆ كراوە، هەژماری من بەرنامەی حكومەت بۆ پێدانی مووچە بەشێوەی ئەلیكترۆنی، بەڵام تاكە ڕێگا نییە و ڕێگای دیكەش هەیە و ئارەزوومەندانەیە “.
تاڵەبانی جەختیکردەوە، هەر فەرمانبەرێك بیەوێت بەشداربێت لە هەژماری من دەتوانێت خۆی تۆماربكات و ئەوەشی نایەوێت دەتوانێت بچێت لە بانكەكانی دیكە خۆی تۆمار بكات.
ئەمە یەکەمجارە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتى ماوەبەسەرچووی هەرێم بە فەرمی هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو پڕۆژەی “هەژماری من” ڕابگەیەنێت، ئەوە لەکاتێکدایە کە لە سنووری پارێزگای سلێمانی فەرمانبەران ناچار دەکرێن ناوی خۆیان لە پڕۆژەی “هەژماری من” تۆمار بکەن.
هـ.ح
Comments are closed.