سبەینێ شەقامێکی سەرەکی لەسلێمانی دادەخرێت

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەینێ یوتێرنی بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و بەشێك لە شەقامی ناوبراو لە هەمان شوێندا بە شەقامەكە بەربەستدەكرێت.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و دەڵێت: سبەی سێشەممە یوتێرنی بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و بەشێك لە شەقامی ناوبراو لە هەمان شوێندا بەربەستدەكرێت.

ئاماژەی بەوە کردوە، بەربەستەکە، بەمەبەستی تێكەڵەڕێژكردن و قیرتاوكردنی شەقامەكە لە چوارچێوەی كارەكانی پڕۆژەی یەكتربڕی ئارامدا.

شارەوانی سلێمانی دەشڵێت، هاوڵاتییان و شۆفێران دەتوانن رێگای جێگرەوە بەكاربهێنن.

پڕۆژەى یەکتربڕی ئارام لە قۆناغەکانى کۆتاییدایە و بەتەواو بوونی قەرەباڵخییەکى زۆر لەسەر شەقامی ٦٠ مەتری کەمدەکاتەوە، پڕۆژەکە لەلایەن فارووقی مەلامستەفاوە جێبەجێ دەکرێت.

هـ.ح

Comments are closed.