ڕژێمی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر گەریلایەکی هەپەگەدا سەپاند

ناوەندی هەواڵەکان

دوای ئەوەی دادگای ڕژێمی ئێران، سزای لە سێدارەدانی بەسەر گەریلای ئازادیی “ئەتهەم ئۆزدەمیر”ـدا سەپاند، لەلایەن دادگای باڵاوە بڕیارەکە قبوڵ کرا.

ئەتهەم ئۆزدەمیر (ڕێگەش)، گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، کە لە ٢٣ـی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ لە ناوچەی بەردەسپی لە ناوچەی قەلەنییە، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای پاسدارانی ئێران، دەستگیر کرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لە ٢٨ـی تەمووزی ٢٠١٩، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتبوو، کە لەو شەڕەدا گەریلایەک شەهیدبووە و گەریلایەکی دیکەش بە برینداری لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بە دیل گیراوە.

ڕژێمی ئێران دوای ٣٣ مانگ لە دەستگیرکردنی ڕەگەش، لە شارۆچکەی خۆی درایە دادگای شۆڕش، پاشان لە ١٥ـی ئاداری ٢٠٢٢ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.

هەروەها، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندووە، ڕێگەش لە ئورمییە زیندانییکراوە، هەروەها لەلایەن بڕیاری لەسێدارەدانەکەی لە لایەن دادگای باڵاوە قبوڵ کراوە.

ئەتهەم ئۆزدەمیر ناسراو بە ڕێگەش لە ساڵی ١٩٩٧ لە ئاگری باکووری کوردستان لە دایکبووە و لە ساڵی ٢٠١٤ بەشداری ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بووە.

ب. جـ

Comments are closed.