هەپەگە دیمەنی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانى دەوڵەتى تورکی بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

دوێنێ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە بڵاویکردەوە، گەریلاکانی ئازادیی لە ئاسمانی قەندیل، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان خستووەتەخوارەوە و ئەمڕۆش دیمەنی خستنە خوارەوەى ئەو فڕۆکەیەی بڵاوکردەوە.

دوێنێ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە بارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: گەریلاکانی ئازادیی لە کاتژمێر ٣:٤٥ خولەکى دوێنێ بەیانی، لە ئاسمانی قەندیل فڕۆکەیەکی بێفرکەوانى دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان خستەخوارەوە.

کەمێک پێش ئێستا هەپەگە ڤیدیۆی خستنەخوارەوەى فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەى دەوڵەتى داگیرکەری تورکی بڵاوکردەوە، لە ڤیدیۆکەکەدا دەردەکەوێت، فڕۆکەکە لەسەر ئاسمانى قەندیل لەلایەن گەریلاوە دەپێکرێت و تێکدەشکێندرێت.

بەپیی ڕاگەیەندراوی هەپەگە فڕۆکەکە لە جۆری “ئاکسۆنگور”ـی بێفڕۆکەوانی چەک هەڵگرە و ئاکسونگور گەورەترین فڕۆکەی بیفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکە، هاوشێوەی فڕۆکەکانی دیکە هەر پارچەیەکی لە وڵاتێکی ئەندامانی ناتۆوە بۆ تورکیا دابین دەکرێت و خاوەنی دوو مەکینەیە، بۆ مەبەستی چاودێری درێژخایەن، بە مەبەستى هەواڵگریی و هێرشبردن بەکاردەهێندرێت.

 بۆ یەکەمجار لە ٢٠ـی تشرینی یەکەمی ساڵی٢٠٢١ ڕادەستی سوپای داگیرکەری تورک کرا و تا ئێستاش چەندین دانەی لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە خراوەتەخوارەوە.

هـ.ح

Comments are closed.