سلێمانی:
ڕیکخراوی ڕژاک لە شاری سلێمانی سیمینارێكی بۆ (ڕووناک مەجید) ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕێکخست، لەسیمینارەکەدا ڕووناک مەجید وتی: کاریگەری توندووتیژی لەسەر سایکۆلۆژیی دایکان و سێکسییەکان بڵاون و کاریگەریی لەسەر منداڵ دادەنێت، بۆیە پێویستی بە هۆشیاریی زیاتری دایکان و باوکانە تا منداڵەکانمان بپارێزین لە ئەو توندووتیژییانە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لەشاری سلێمانی، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک سیمینارێکی بۆ (ڕووناک مەجید) ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ئەنجامدا لە ژێر ناونیشانی کاریگەریی توندوتیژیی لەسەر سایکۆلۆژیی دایکان و منداڵان بەڕێوەچوو.
ڕووناک مەجید وتی: ئاسوودەیی دایک لە ماوەی دووگیانیدا، کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر ئاسوودەیی منداڵەکەش، توندووتیژییە سێکسییەکان بڵاون و کاریگەری لەسەر منداڵ دادەنێت، بۆیە پێویستی بە هۆشیاریی زیاتری دایکان و باوکانە تا منداڵەکانمان بپارێزین لەو توندوووتیژییە.
وتیشی: دەزانین ئێمە لە قۆناغێکی زۆر جیاوازداین لە باشووری کوردستان، تا ئێستا تێنەگەشتنمان لە گەشەکردنی منداڵ لە سەرەتای دروستبوونییەوە تا قۆناغی کۆتایی تەمەنی بۆ دروستنەبووە، هەم لە ڕووی دەروونیی و هەم لە ڕووی زانستییەوە تا بزانین کە مرۆڤ گەشە دەکات لە ڕووی عەقڵی و جەستەییەوە چۆن گەشە دەکات، ئەمانە هەمووی کاریگەریی لەسەر شێوازی مامەڵەکردن هەیە لەگەڵ تاکەکاندا.
هەروەها ئاماژەى بەوەشکرد، دەبیندرێت توندووتیژییەکان لەناو کۆمەڵگەدا بەرەو زیادبوون دەچن، ئەمەش بە هۆی ئەو لادانانەی کاریگەرییان لەسەر سایکۆلۆژیای خێزان و کۆمەڵگە هەیە، دووبارە وادەکات توندوتیژی بەردەوام بێت.
ڕووناک مەجید دەشڵێت: ئێمە بە هەڵە تێگەشتووین لە بابەتی پاداشت و سزا، چونکە ئەم دوانە دوو چەمکی زۆر جیاوازن، کە مرۆڤ چۆن دەتوانێت مامەڵەیان لەگەڵ بکات، ئەگەر بێت و بە هەڵە ئەنجام بدرێت دوور لە بنەما زانستیی و کۆمەڵایەتییەکان وا دەکات کە دوو کەسی زۆر جیاواز و ناتەندروست دەبێت.
هـ.ح
Comments are closed.