ناوەندی هەواڵەکان
وەزارەتی نەوتی عێراق وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیاكانی بەرهەمێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بۆ كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لە بەغداد بانگهێشت دەكات.
ئێوارەى ئەمرۆ وەزارەتى نەوتى عێراق ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەى سەبارەت بە نەوتى هەرێم بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بانگهێشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بۆ كۆبوونەوەیەك دەكەین بەمەبەستی ڕێككەوتنێكی خێرا بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ڕێکککەوتنەکە بەپێی ئەو بڕە دەبێت کە لە یاسای بودجەدا دیاریكراوە.
وەزارەتى نەوت باسی لەوە کردوە، ئامانج لە كۆبوونەوەكە گەیشتنە بە ڕێككەوتنێك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
لەدوای بڕیاری ددگای پاریس بۆ ڕاگرتنى نەوتى هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا کێشەى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم لەنێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامە و تائێستا چارەسەر نەکراوە، لەو کاتەوە تا ئێستا زیاتر زیانی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بە بودجەى عێراق گەیشتووە وەک بەرپرسانى وەزارەتى نەوت باسی دەکەن.
هـ.ح
Comments are closed.