کۆما ئامارا کلیپێکی نوێی لەسەر ڕێبەر ئۆجالان بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

کۆما ئامارا، کە لە پۆلێکی ژنانی گەریلای ئازاد پێکدێن، کلیپێکی نوێیان بە زمانەکانی “کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی” بە ناوی “ئاپۆ خۆرە” بڵاوکردەوە و تێیدا سەرنجیان خستووەتە سەر بەرخۆدانی ٢٥ ساڵەی ڕێبەر ئۆجالان لە ئیمرالییدا و ئەو گۆشەگیرییەی لە دژی بەڕێوەدەچێت.

کۆما ئامارا، لە چیا ئازادەکانى کوردستانەوە، کلیپێكی نوێیان بە ناوی “ئاپۆ خۆرە” بڵاوکردەوە.

کلیپەکە ماوەکەی پێنج خولەکە و بە هەرسێ زمانی “کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی” ئامادەکراوە، لە سەرەتاکەیدا نووسراوە “دوای ٢٥ ساڵ” کە ئاماژەیە بۆ ئەو هەلومەرجەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٥ ساڵە بەرخۆدان لە ئیمرالییدا دەکات و ئەو گۆشەگیرییە توندەی لە دژی بەڕێوەدەچێت.

هەروەها، لە کلیپەکەدا وێنەی ساکینە جانسز وەک نموونەی ژنانی شۆڕشگێر و رۆسا لوکسەمبۆرک وەک نموونەی کەسایەتیی مێژوویی دیار دەکەون.

لە کلیپەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ڕێبەر ئۆجالان دەرگای بۆ ئازادیی ژنان واڵا کردووە، هەروەها پاڵنەرە مێژوویی و کولتوورییەکان دەردەکەوێت کە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئەم بەرهەمە بە شێوەیەکی قوڵ هەڵسانگاندنی بۆ کراوە.

کۆما ئامارە، گرووپێکی هونەریی ژنانی گەریلای ئازادیی و شۆڕشگێڕن لە چیا ئازادەکانی کوردستان، بەرهەمی هونەریی پێشکەش دەکەن و بوون بە پارێزەری هونەر و کولتووری ڕەسەنی کوردی.

ب. جـ

Comments are closed.