عێراق.. لە پێنج مانگدا نزیکەی ١٤ هەزار حاڵەتی توندوتیژی خێزانی تۆمارکراوە

ناوەندی هەواڵەکان

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی لە عێراق زیادی کردووە، دەشڵێت، لەو ماوەیەدا ١٣ هەزار و ٨٥٧  حاڵەتی توندوتیژی خێزانی لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکەمان تۆمار کراوە.

عەمید میقداد میری
عەمید میقداد میری

عەمید میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەبارەت بە ئاماری حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی لە عێراقدا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

عەمید میقداد میری ڕایگەیاند، لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی لە عێراق زیادی کردووە.

ڕاشی گەیاند، لەو ماوەیەدا ١٣ هەزار و ٨٥٧  حاڵەتی توندوتیژی خێزانی لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکەمان تۆمار کراوە.

باسی لەوەشکرد، زۆرترین حاڵەت توندوتیژى خۆى دەبینێتەوە لە دەستدرێژی جەستەیی، ئەمەش دەرخەرى ئەوەیە ئەم حاڵەتە پێویستی بە چارەسەری یەکجاریی هەیە.

جێگەى ئاماژەیە، بە وتەى شارەزایان حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی بە کێشەیەکی گەورە دادەنرێت کە ڕووبەڕووی خێزانەکان دەبنەوە لە عێراق و هۆکاری زیادبوونی ئەم حاڵەتانەش دەگەڕێتەوە بۆ خراپی ئەو بارودۆخە ئابوری و کۆمەڵایەتییەی کە کۆمەڵگەی عێراقیەکانی تووشی کێشە کردووە.

ڕ.ش

Comments are closed.