لەبارەى زیان گەیاندن بە سروشتى کوردستان هۆشداریى دەدرێتە هاوڵاتییان

ناوەندى هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوى کردەوە، دارستانەکان موڵکى هەمووانن پێویستە لەسەر هاووڵاتیان بیان پارێزن، چونکە سەرپێچیکاران ڕووبەڕوى یاسا دەکرێنەوە، دەشڵێن، بەهۆى هەڵکەندنى ٢٠ دار لە جۆرى بەڕوو لە سنوورى بەرزنجە چوار هاوڵاتى دەستگیرکراون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوى کردەوە، دارستانەکان موڵکى هەمووانن پێویستە لەسەر هاووڵاتییان بیان پارێزن، چونکە سەرپێچیکاران ڕووبەڕوى یاسا دەکرێنەوە.

دەشڵێن، لـە ئەنجامی بەردەوامی ڕێگری تیمەکانمان لە بڕینی داری سروشتی و تێکدانی ژینگە لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە وە لە سنوورى بنکەکەیان لە ( چەمی گەڵاڵ )  چوار هاووڵاتی دەستگیرکران.

باس لەوەشکراوە، ئەو چوار هاوڵاتییە هەستابوون بە تێکدانی سروشتی ناوچەکە و درووستکردنی ڕێگایەک بە شۆفڵ، کە بووەتە هۆی هەڵکەندنی ٢٠ دار لە جۆری بەڕوو.

لە کۆتایدا هاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە بە مەبەستى گرتنەبەرى ڕێکاری یاسایی.

ئ.م

Comments are closed.