چەمچەماڵ
ئاگر لە پووش و پاوانی گوندی مۆفەر لە سنووری چەمچەماڵ کەوتووەتەوە و بە هۆی بای بەهێزەوە ناتواندرێت بکوژێندرێتەوە.
کەمێک پیش ئێستا، ئاگر لە پووش و پاوانی گوندی مۆفەر لە شارەدێی شۆڕش سەربە شارۆچکەی چەمچەماڵی پارێزگای سلێمانی کەوتەوە.
پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژنیوز ڕایگەیاند، ئاگرەکە سەرەتا لە شوێنی مەڕوماڵاتی ماڵێکەوە سەریهەڵداوە، دواتر تەشەنەی کردووە بۆ پووش و پاوانی سنوورەکە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا سێ تیمی ئاگرکوژێنەوە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن بەڵام بە هۆی بەهێزی باوە تا ئێستا نەتواندراوە بکوژێندرێتەوە.
ب. جـ
Comments are closed.