ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا ڕاگەیەندرا

ناوەندی هەواڵەکان

دوای ئەوەی لە ڕۆژی پێنج شەمەی ڕابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەچوو، دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ئەنجامەکاندا دەردەکەوێت کە کورسییەکانی لایەنە چەپڕەوەکان بەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردوو کەمی کردووە.

ئەنجامی بەرایی ١٠ـەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا، کە لە ٢٧ وڵات بەڕێوەچوو، ڕاگەیاندرا.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا چەندین گۆڕانکاریی تێدا کراوە، کە گۆڕان لە دەسەڵاتی یاسادانان بەدی دەکرێت و دیارترینیان لە زیادبوونی ژمارەی کورسییەکانە، کە لە ٧٠٥ کورسییەوە دەبێتە ٧٢٠ کورسی.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکە، پارت و لایەنە چەپڕەوەکان دەنگەکانیان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، کە پێکەوە ٢٢٣ کورسییان بەدەستهێنانەوە کە ٢٦ کورسی کەمترە لە هەڵبژاردنی پێشتر، هەروەها ڕاستڕەوەکان ٣١٩ کورسییان بەدەستهێناوە، کە ١٧ کورسی لە هەڵبژاردنی پێشتر زیاترە.

ژمارەی کورسییە بەدەستهێندراوەکانی لایەن، هاوپەیمانێتی و گرووپەکانی بەشداربوو لە هەڵبژاردنەکە بەمشێوەیەیە:

پارتی گەلی ئەوروپا (کریستیانە دیموکراتەکان)، ١٨٤ کورسی، کە دەکاتە ڕێژەی ٢٥.٥٦٪

گرووپی پێشکەوتنخوازی سۆسیالیست و دیموکراتی ئەوروپا، ١٣٩ کورسی کە دەکاتە ڕێژەی ١٩.٣١٪

نوێبوونەوەی ئەوروپا، ٨٠ کورسی کە دەکاتە ڕێژەی ١١.١١٪

گرووپی پارێزەران و چاکسازییخوازانی ئەوروپا، ٧٣ کورسی کە دەکاتە ڕێژەی ١٠.١٤٪

گرووپی ناسنامە و دیموکراسی، ٥٨ کورسی کە دەکاتە ڕێژەی ٨.٠٦٪

پارتە سەوزەکانی و هاوپەیمانی ئازاد، ٥٢ کورسی کە دەکاتە ڕێژەی ٧.٢٢٪

گرووپی چەپ لە پەرلەمانی ئەوروپا ٣٦ کورسی کە دەکاتە ڕێژەی ٥٪

سەربەخۆکان ٤٥ کورسی کە دەکاتە ڕێژەی ٦.٢٥٪

ئەوانی دیکە ٥٣ کورسی کە دەکاتە ڕێژەی ٧.٣٦٪

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا، هەر پێنج ساڵ جارێک لە ٢٧ وڵاتی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت و ٧٢٠ ئەندام بە دەنگی ڕاستەوخۆی خەڵکی ئەوروپا دەچنە پەرلەمان، لە نوێنەرایەتی نزیکەی ٤٥٠ ملیۆن هاوڵاتیی ئەوروپی دەکەن.

پەرلەمانی ئەوروپا، لە ساڵی ١٩٥٢ دامەزراوە و یەکەم پڕۆسەی هەڵبژاردنی گشتیی لە ساڵی ١٩٧٩ ئەنجامدرا.

ب. جـ

Comments are closed.