گەریلا تیڤی دیمەنی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

دوای ئەوەی لە ٦ـی ئەم مانگە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی قەندیل، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگری دەوڵەتی تورکی خستەخوارەوە، کەمێک پێش ئێستا ماڵپەری گەریلا تیڤی دیمەنی ساتی پێکران و پاشماوەکەی بڵاوکردەوە.

ماڵپەری گەریلا تیڤی، دیمەنی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگری دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بڵاوکردەوە، کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی قەندیل لە ئاسمانی چیای ئاسۆس پێکای.

لە دیمەنەکەدا ساتی بە ئامانجگرتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە و پاشماوەکەی بە سووتاویی و پارچەکراویی دەردەکەوێت.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە بڵاوی کردەوە، هێزەکانمان لە ئاسمانی چیای ئاسۆس فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگری لە جۆری “ئانکا” پێکاوە.

هەروەها ئاماژەیان بەوەشدابوو، فڕۆکەکە لە سنووری شارۆچکەی ڕانیە کەوتووەتە خوارەوە.

ئەمە ١٧ـەمین ٧فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکە، کە لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی قەندیلەوە لە ئاسمانی باشووری کوردستان دەپێکرێت و لە لایەن گەریلاکانی ئازادییەوە هەمووشیان بە بەڵگە کراون.

ب. جـ

Comments are closed.