هەپەگە: سێ کامێرای چاودێریی و درۆنێک لەناوبران

ناوەندی هەواڵەکان

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانی ئازادیی لە زاپ و مەتینا چەند چالاکییەکیان ئەنجامداوە و بە هۆیەوە داگیرکەرێک سزادراوە، هەروەها سێ کامێرای چاودێریی و درۆنێک لەناوبراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە بارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و هێرشەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە، لە ڕۆژانى ٨، ٩ و ١٩ـی ئەم مانگە، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە.

هەپەگە بەم شێوەیە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی خستووەتەڕوو:

لە مەتینا

لە کاتژمێر ٠٢:٣٠ دوای نیوەڕۆی ٨ـی حوزەیران، گەریلاکانی یەژاستار، لە گردی بامەڕنێ، بە چالاکیی نێشانەشکێنی لە دژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدرا و داگیرکەرێک سزا درا.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ

لە کاتژمێر ٠٨:٢٨ـی ڕۆژی ٨ـی حوزەیران، گەریلاکانی یەژاستار لە چالاکییەکی نیشانەشکێنییدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی، کامێرایەکی چاودێریی سوپای داگیرکەری تورک تێکشکێندرا.

لە کاتژمێر ٠٤:١٠ ئێوارەی ڕۆژی ٨ـی حوزەیران، بە چەکی قورس لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی چالاکی ئەنجامدرا.

لە کاتژمێر ٠٤:٣٠ ئێوارەی ڕۆژی ٨ـی حوزەیران، کاتێک داگیرکەران دەیانویست بچنە گۆرەپانی گردی جودی لەلایەن هێزەکانمانەوە لێیان هاتنە دەست و بە چەکی قورس لێیان درا تا وەستان لە داگیرکارییەکانیان.

لە کاتژمێر ١٠:١٠ ڕۆژی ٩ـی حوزەیران، کاتێک داگیرکەران دەیانویست بچنە گۆرەپانی گردی جودی لەلایەن هێزەکانمانەوە لێیان هاتنە دەست و بە چەکی قورس لێیان درا تا وەستان لە داگیرکارییەکانیان.

لە کاتژمێر ٠٦:١٠ ئێوارەی ٩ـی حوزەیران، لەلایەن هێزی یەژاستارە، لە گردی جودی، بە چەکی تاک لە درۆنێكی داگیرکەران درا و تێکشکێندرا.

لە کاتژمێر ٠٢:٣٠ ڕؤژی ١٠ـی حوزەیران، لە گردی جودی، بە چالاکیی نیشانەشکێنی کامێرایەکی چاودێریی سوپای داگیرکەری تورک لەناوبرا.

لە کاتژمێرەکانی ١١:٤٠ و ٠٥:٢٢ـی ئێوارەی ٨ـی حوزەیران، کاتێک داگیرکەران هەوڵیاندەدا بچنە ناو تونێلەکانمانەوە لە گردی ئێف ئێم، بە چالاکیی تێکدان لە داگیرکەران درا و ناچار بە پاشەکشە کران.

لە کاتژمێر ١٢:٣٠ ڕۆژی ٩ـی حوزەیران، لە گردی ئێف ئێم، داگیرکەران سەگێکیان ئاراستەی تونێلەکانمان کرد، گەریلاکانمان بێ کاریگەریان کرد و هەروەها دەستبەسەر کامێرایەک کە بەسەری سەگەکەوە بەسترابوو گیرا.

لە کاتژمێر ٠٥:٢٠ـی ڕۆژی ٩ـی حوزەیران، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، داگیرکەران هەولیاندا لە گۆڕەپانەکەدا جێگیر ببین، هێزەکانمان بە چالاکیی تێکدان وەڵامیان دایەوە و ناچار بە وەستان کران.

لە کاتژمێر ١٠:١٠ـی شەوی ٩ـی حوزەیران، بە چالاکییەکی نێشانەشکێنی کامێرایەکی چاودێریی داگیرکەران لەناوبرا لە گردی ئێف ئێم.

لە کاتژمێر ٠٣:١٠ـی شەوی ٩ـی حوزەیران، بە چەکی گران گورز لە داگیرکەران وەشێندرا لە گردی ئامێدی.

لە ڕاگەیانددراوەکەی هەپەگە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی قەدەغەکراو بەم شێوەیە خراوەتەڕوو:

لە ٨ـی حوزەیران، تونێلەکانمان لە گۆرەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم لە زاپ بە چەکی قەدەغەکراو بۆردوومان کرا.

لە ٩ـی حوزەیران، لە گردی جودی لە زاپ، تونێلەکانمان بە چەکی قەدەغەکراو بۆردوومان کرا.

لە ٨ و ٩ـی حوزەیران، لە گۆڕەپانەکانی لۆلان، کۆلیتی خواکورک دوو جار، گۆڕەوپانی بەرخۆدانی بێشیلی، شێلازێ و بازێ لە مەتینا سێ جار، گردی بەهاری زاپ دوو جار، بە گشتیی حەوت جار بە فڕۆکەی جەنگیی ناوچەکان بۆردوومان کراوە.

ب. جـ

Comments are closed.