لە ئوسترالیا سەپاندنی قەیوم شەرمەزارکرا

ناوەندی هەواڵەکان

ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتى باشووری کوردستان، کوردستانیان لە شاری سیدنی ئوسترالیا دژی سەپاندنى قەیوم گردبوونەوە و ئەو کارەى دەسەڵاتى فاشیستى ئاکەپە و مەهەپە شەرمەزار کرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سیدنی ئوسترالیا گردبوونەوەیەکی کوردستانیان بۆ شەرمەزارکردنى سەپاندنى قەیوم و دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەلی جولەمێرگ بەڕێوەچوو.

 چالاکییەکە بە پشتیوانی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد (دەکتەم) ئەنجامدرا و  لە چالاکییەکەدا دژی دەستبەسەراگرتن بانگەوازکرا بۆ گەشاندنی تێکۆشان.

لە وتەیەکەدا لەسەر ناوی دەکتەم گوترا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک نەوەک هەر لە باکووری کوردستان، دەیەوێت لە هەموو کوردستان دەسکەوتەکانی کورد لەناوببات.

چالاکییەکە بە درووشمی “تیرۆریست تورکیا” و “ئازادیی بۆ کوردستان” و “تورکیای داعش” و “فاشیست ئەردۆغان” کۆتایی هات.

هـ.ح

Comments are closed.