لاربینین چییە و ڕێگاکانى چارەسەرکردنى کامانەن؟

ناوەندى هەواڵەکان

‎ دكتۆر كۆسار عەلی دەڵیت، لاربینین یان (ئاستیگماتیزم )حاڵەتێکی باوی بینینە، کە بەهۆی شێوەی ناڕێکی گلێنە یان هاوێنەی چاوەوە دروست دەبێت، دەشڵێت، حاڵەتەکە چەند ڕێگایەکى بۆ چارەسەرکردن هەیە لەوانەش چاویلکە، عەدەسەى چاو، گۆڕینی عەدەسەی هەوێنەى ناو چاو،  نەشتەرگەری لەیزەر.

‎دكتۆر كۆسار عەلی، ‎پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانى چاو، لە نوسینێکدا ئاماژە بە حاڵەتى لاربینین و ڕێگاکانى چارەسەرکردنى دەکات و دەقى نوسینەکەش بەمجۆرەیە:-

لاربینین یان (ئاستیگماتیزم )حاڵەتێکی باوی بینینە، کە بەهۆی شێوەی ناڕێکی گلێنە یان هاوێنەی چاوەوە درووست دەبێت.

ئەم شێوە ناڕێکە ڕێگری دەکات لە تەرکیزکردنی ڕووناکی بە شێوەیەکی درووست لەسەر تۆڕی چاو.

ئەو کەسانەی، کە لاربینیان هەیە زۆرجار تووشی نیشانەکانی وەک ناڕەحەتی چاو و سەرئێشە و سەختی بینین لە دووری جیاوازەوە دەبن.

چارەسەرەکەی حاڵەتەکە چۆن دەکرێت؟

بژاردەکانی چارەسەرکردن بۆ لاربینین بە گشتی بریتین لە:

یەکەم– چاویلکە، چاویلکەی تایبەت دەتوانێت شێوەی ناڕێکی گلێنە یان هاوێنە ڕاست بکاتەوە، ئەمەش بینینی ڕوون بۆ کەسەکە دابین دەکات.

دووەم– عەدەسەی چاو

سێیەم– نەشتەرگەری لەیزەر، بۆ ڕاستکردنەوە و ڕێککردنەوەی لاربینینەکە، زۆرجار ئەم نەشتەرگەریانە بۆ ئەو کەسانە پێشنیار دەکرێن، کە پێیان باشە چاویلکە یان عەدەسەی چاو نەبەستن.

چوارەم– گۆڕینی عەدەسەی (هەوێنە)ی ناو چاو بە نەشتەرگەری.

ئ.م

Comments are closed.