ناوەندى هەواڵەکان
ئاراس محەمەد ئاغا، ڕایگەیاند، ئەو بیانووانەی، كە پارتی هەیبوو بۆ بەشداری نەكردن لەهەڵبژاردن هیچی جێبەجێنەكرا، دەشڵێت، پارتی ناچاركرا بە دۆڕاوی بەشداری هەڵبژاردن بكات.

ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامى سەرکردایەتى یەنەکە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانى حزبەکەى ڕاگەیاندووە، دەمێكە پارتی لەگەڵ ئەوەبوو، كە هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەنەچێت و لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەترسا، بەڵام دواجار لەژێر فشاری ناوخۆیی و دەرەكی پارتی ناچاركرا بە دۆڕاوی بەشداری هەڵبژاردن بكات.
ئاماژەى بەوەشکردووە، بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن سەلمێنەری ئەو ڕاستییە بوو، كە پارتی لە هەڵبژاردن دەترسێت و نایەوێت بەچاوی خۆی سەركەوتنەكانی یەكێتی ببینێت، كە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بەدەستی دەهێنێت.
دەشڵێت، ئەم هەڵبژاردنەی بەڕێوەدەچێت لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژردنەكانی عێراق سەرپەرشتی دەكرێت ئەوەش بە دڵی پارتی نییە، چونکە ڕێگەی پێنادرێت ساختەكاری ئەنجام بدات.
ئەوەشى خستووەتەڕوو،، لەئێستادا كە لەژێر فشاری ناوخۆیی و دەرەكی پارتی ناچاركراوە بەشداری بكات لە پرۆسەی هەڵبژاردن، جارێكی دیكە دۆڕانی پارتی دووپاتدەكاتەوە، چونكە ئەو بیانووانەی، كە پارتی هەیبوو بۆ بەشدارینەكردن لەهەڵبژاردن هیچی جێبەجێنەكرا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان چوار جار مەرسومى بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان دەرکردووە، بەڵام لە هیچ یەکێک لەو وادانە هەڵبژاردن ئەنجام نەدراوە و لە ئێستادا چاوەڕێ دەکرێت مەرسومى پێنجەم لەوبارەوە دەرکرێت.
جێگەى ئاماژەیە، ڕۆژی ٢٩ـی ئایار کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەنوسراوی فەرمی داوای لە سەرۆکایەتی هەرێم کرد، کە ڕۆژێک بۆ هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی هەرێم دیاری بکات، هاوکات وەک پێشنیارێکیش کۆمسیۆن ڕۆژی ٥ـی ئەیلوولی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاری کردبوو.
ئ.م
Comments are closed.