لە ئەستەنبوڵ دانانی قەیوم شەرمەزار کرا

ناوەندی هەواڵەکان

لە دژی دەستگیکردنی هاوسەرۆکی شارەوانی و زەوتکردن و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ، لە چەکمەکۆی ئەستەنبوڵ ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

کاردانەوەکان بە هۆی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل، لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەوە بەردەوامە، لە درێژەی ئەو کاردانەوانەدا شەوی ڕابردوو لە ناوچەی چەکمەکۆی ئەستەنبوڵ ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.

لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی “خۆڕاگریی بکە جۆلەمێرگ، ئەستەنبوڵ لەپشتتە، نا بۆ زەوتکردن، ئێمە بە بەرخودان سەردەکەوین” وترانەوە.

لە درێژەی چالاکییەکەدا ڕاگەیاندرا، ئێمە ئەو زەوتکردنە قەبوڵ ناکەین، تا شارەوانی وەردەگرینەوە، لە گۆڕەپان و شەقامەکان دەبین، ناوەستین و بە بەرخۆدان سەردەکەوین.

ب. ق

Comments are closed.