چاودێرێکی سیاسیی: هێزە سیاسییەکان هەست بە بۆشایی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن

بەغدا

سەڵاح بەلوشی شارەزای سیاسیی دووپاتیکردەوە، یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێویستییەکی بە پەلەیە بە تایبەتی لەلای لایەنە سوننەکان، هاوکات هێزە سیاسییەکانیش بەهۆی دیاریی نەکردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە هەست بە بۆشایەکی سیاسیی دەکەن.

سەڵاح بەلوشی
سەڵاح بەلوشی

سەلاح بەلوشی، چاودێری سیاسیی، لە بارەی یەکلایینەکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

ئەو چاودێرە بە ڕۆژنیوزی وت: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دامەزراوەی گەلە و بنکەیەکە بۆ ڕێکخستنی کاروباری سیاسیی و کۆمەڵگە بە گشتیی.

سەڵاح ئاماژەی بەوەشکرد، یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێویستییەکی بە پەلەیە بە تایبەتی لەلای لایەنە سوننەکان.

باسی لەوەشکرد، هاوکات هێزە سیاسییەکانیش بەهۆی دیاریی نەکردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە هەست بە بۆشایەکی سیاسیی دەکەن.

سەڵاح بەلوشی لە کۆتایشدا ڕایگەیاند، دەبێت هێزە سیاسییەکان بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا بکەن، بۆ ئەوەی بەبێ دروستبوونی بۆشایی سیاسیی یان دەستووری ئەم پۆستە پربکەنەوە.

جێگای ئاماژەیە لە شەوی ١٨ـی ئایاری ئەمساڵ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی  هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانەکە، بەهۆی درووستبوونی گرژیی و ئاڵۆزییەوە لە نێوان پەرلەمانتاران شکستی هێنا و دواخرا.

ڕ.ش

 

Comments are closed.