لە دژی گۆشەگیری و دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل لە کەنەدا چالاکیی ئەنجامدرا

ناوەندی هەواڵەکان

لە چوارچێوەی چالاکیی و دەربڕینی ناڕەزاییەتییەکاندا لە دژی گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕیبەری گەلی کورد و دەستبەسەرداگرتن و داگیرکردنی شارەوانی جۆلەمێرگ، لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا چالاکی بەڕێوەچوو.

لە دژی گۆشەگیری توندی سەر ریبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دانانی قەیوم، دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانی شrناخ، پشتیوانیکردن لە زیندانیانی سیاسی لە کوردستان و تورکیا، بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی مانگرتوو و دۆسییەی سیاسی کۆبانی کۆمەڵگەی کوردی لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا، کە چالاکییەکە ڕۆژی یەکشەممە ٩ـی حوزەیران لە شەقامی یۆنگ بلۆر دەستیپێکرد و تا گۆڕەپانی دونداس بەردەوام بوو.

لە میانەی چالاکییەکەدا درووشمی “کوردستان ئازادیی ئازادیی”، “ڕۆژئاوا، ئازادیی، ئازادیی”، “ئازادیی بۆ ئۆجالان”، “ئازادیی بۆ کوردستان” و “تورکیا واز لە کۆمەڵکووژی کورد بێنە، بژی بەرخۆدانی گەلی کورد” وترانەوە.

هەر لە چالاکییەکەدا و لە گۆڕەپانی دونداس ڕاگەیەندرایەک خوێندرایەوە، تیایدا داوای  کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادکردنی سەرجەم زیندانیانی سیاسی-یان کرد،

هەر لە ڕاگەیەندراوکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە هەموو پەرلەمانتارە سیاسەتمەدارەکان بەتایبەت سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ کە بەهۆی بڕیارە نایاساییەکانی دۆسیەی پیلانگێڕیی سیاسی کۆبانی زیندانی کراون دەبێت ئازاد بکرێن، هەروەها دەبێت دەستبەجێ داگیرکردنی شارەوانی جۆلەمێرگ کۆتایی بێت و ڕێز لە ئیرادەی گەل بگیردرێت،

لە کۆتایشدا، داوایان لە ڕێکخستنە نێودەوڵەتییەکان کرد کە لەبەرامبەر نادادپەروەرییەکانی دەوڵەتی ئەردۆغان بێدەنگ نەبن.

ڕێپێوانەکەدا بە دووپاتکردنی پەیامی یەکێتی و بەرخۆدانی کۆمەڵگای کورد و لایەنگرانی کۆتایی پێهات.

ب. ق

Comments are closed.