بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە

ناوەندی هەواڵەكان

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٧٩ ملیۆن و ١٠٩ هەزار و شەش دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن: لەو بڕە ٣٢ ملیۆن و ٥٤٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە.

بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٧٩ ملیۆن و ١٠٩ هەزار دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٣٢ ملیۆن و ٥٤٠ هەزار و شەش دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٤٦ ملیۆن و ٥٦٩ هەزار و شەش دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی نزیكەی ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.

هـ.ئ

Comments are closed.