ناوەندی هەواڵەکان
بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە هۆڵێکی نەخۆشخانەى منداڵبوونی نەخۆشخانەی زەهرای فێرکاری لە پارێزگای نەجەف کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی ٤١ منداڵیان لە مردن ڕزگار کرد.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی نەجەف سەبارەت بە کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی پاریزگاکە ڕاگەیاندراویکی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی نەجەف ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ئاگر لە هۆڵی منداڵانی تازە لە دایکبوو لە نەخۆشخانەی زەهرای فێرکاری لە پارێزگای نەجەف کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیان ٤١ منداڵ ڕزگار بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە لە کاتێکی کەمدا و بەخێرایی تەشەنەی سەندووە و تا ئێستا نازاندرێت هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە چیوە سەرچاوەی گرتووە، لەوبارەیەوە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
ڕ.ش
Comments are closed.