بەهۆى کەوتنەوەى ئاگرێک لە سیتەک ٥٠٠ دۆنم پوش و پاوان سووتان

ناوەندى هەواڵەکان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوى کردەوە، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێكى فراوان لە سنوورى سیتەک کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا نزیکەی ٥٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەیجى تایبەت بەخۆیان لە فەیسبوک بڵاویان کردووەتەوە، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێكى فراوان لە گوندەکانى چنگیان، کانى دڕکە، عازەبان، نۆدێ لە سنوورى سیتەک کەوتەوە.

دەشڵێن، بەهۆى ئاگرەکەوە نزیکەی ٥٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتا.

 

ئ.م

Comments are closed.