بڕیارێکی حکومەت بۆ زیادکردنى نرخی گرێبەستەکانیان ناڕەزایەتى پیشەوەرانی لێدەکەوێتەوە

سلێمانی

پیشەوەرانی ناوچەی پیشەزای هوانە لە دژی زیادکردنی گرێبەستی ساڵانەیان بۆ چوار هێندە وەک خۆیان دەیڵێن، گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان دەربڕی و داوای کەمکردنەوە نرخی گرێبەستەکانیان کرد، سەرۆکایەتى شارەوانیش داواکارییەکانیان پەسند نەکردووە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە بەردەم فەرمانگەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازی هوانە، گردبوونەوە ناڕەزایەتیان دەربڕی، لە دژی زیادکردنی نرخی گرێبەستی دووکانەکانییان.

پیشەوەران ئاماژە بەوە دەکە، نرخی گرێبەستی ساڵانەکەیان، لە ١٠٠ هەزار دینارەوە بۆ ٤٠٠ هەزار دینار زیاد کراوە و بەشێک لە دووکانەکانیش نرخەکەیان لەوە زیاتریش بەرز کراوەتەوە.

دوای زیاتر لە دوو کاتژمێری نوێنەری پیشەوەران لە گەڵ ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە هیچ ئەنجامیک نەگەیشتن و پیشەوەران دەڵێن: پێیانڕاگەیاندوون بڕیارەکە لە دەستی ئەواندا نییە و لە هەولێرەوە بڕیار لە سەر زیادکردنی بڕی پارەی گرێبەستی ساڵانەکان کراوە.

ئاسۆ عەلی نوێنەری پیشەوەران بۆ ڕۆژنامەنووسیان قسەى کرد و وتی: ماوەی سێ ساڵە کێشەی گرێبەستمان هەیە لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیدا، پێشتر بەڵێنمان پێ درابوو، دووکانەکانمان بۆ تاپۆ بکرێت، وازمان لە تاپۆ هێنا،  لە ئەنجامدا گرێبەستێکی پێنج ساڵیمان بۆ کراوە، لەم گرێبەستەدا کێشەمان لەگەڵ ناو گۆڕین و کرێ و خەمڵاندن هەیە، داومان کردووە لە سەرۆکایەتی شارەوانی دەڵێن، لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە، داوامان کردووە لە نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، ئەوانیش دەڵێن لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانە.

نوێنەری پیشەوەران باسی لەوەشکرد، ئەوان ٢٠٠٠ دووکانیان هەیە، ٢٠ هەزار کەس کاری تێدا دەکەن، بۆچی جیاوازی چینایەتی دەکەن؟

هەروەها وتیشی:  بۆ کاک قوباد نایەت نوێنەرەکانمان ببینێت، ئێمە گلەییەکی زۆرمان لە تۆ هەیە کاک قوباد، سێ ڕاوێژکاری تۆمان بینیوە، بۆچی کێشەکانمان ناگەیەنن بە تۆ،  داوا دەکەین لە کاک قوباد بە زووترین کات کێشەکانمان چارەسە بکات، چوونکە داوامان لێ دەکرێت بەو پارە زۆرە گرێبەستەکان نوێ نەکەینەوە، دووکانەکانمان دادەخەن.

هـ.ح

Comments are closed.