لەسلێمانی بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنییەوە بە منداڵان دوو دووکان داخران

ناوەندی هەواڵەکان

ئەمڕۆ قائیقامیەتی سلێمانی بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنیەوە بە منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ دوو دووکانی داخست و دەشڵێت: بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، نابێت دووكان و ماركێته‌كان جگه‌ره‌ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ مێرمنداڵ بفرۆشن.

قائیمقامیەتی سلێمانی سەبارەت بە داخستنی دوو دووکان کە جگەرەی ئەلیکترۆنیان بە منداڵان فرۆشتووە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لیژنەکانمان بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنیەوە بە منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ دوو دووکانی داخستووە.

ڕوونیشیکردەوە، دوکانێکیان کە ناوی نییە لە شەقامی کاک ئەحمەدی شێخە و ئەوی دیکەیان ناوی “جیهانی جگەرە و نێرگەلەی هێکسا”یە لە بازاڕی کاسۆمۆڵ.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد،  بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، نابێت دووكان و ماركێته‌كان جگه‌ره‌ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ مێرمنداڵ بفرۆشن.

لە کۆتایشدا قائیمقامیەتی سلێمانی ڕوونیکردەوە، خاوەنی ئەو دوو دووکانە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێنەوە.

ڕ.ش

Comments are closed.