ئەنتۆنی بلینكن سەردانی ئوردن دەكات

ناوەندی هەواڵەكان

لە چوارچێوەی گەشتەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی ئوردن بكات و بەشداری كۆنفرانسێك سەبارەت بە گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ كەرتی غەزە بكات.

میدیا عەرەبییەكان لە بارەی سەردانی ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ‌و بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشداریكردنی لە كۆنفراسێك لە ئوردن، زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.

میدیاكان بڵاویان كردەوە، لە چوارچێوەی گەشتەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی ئوردن بكات و بەشداری كۆنفرانسێك سەبارەت بە گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ كەرتی غەزە بكات، کە كۆنفراسەكە لەلایەن ئوردن و میسر و نەتەوە یەكگرتووەكانەوە ڕێكخراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆنفرانسەكەدا سەركردە و وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی ٧٥ وڵات بەشدر دەبن، ئەمە جگە لە نوێنەری ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، لەوانەش ڕێَكخراوی نێودەوڵەتیی خاچی سوور.

دوێنێ ئەنتۆنى بلینكن هەشتەمین گەشتی خۆی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێكرد و گەیشتە قاهیرە، لەگەڵ عەبدول فەتاح سیسی، سەرۆكی میسر كۆبووەوە، هەردوولا جەختیان لە گرنگی هەوڵە نێودەوڵەتییە هاوبەشەكان كردەوە، بۆ لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم گەیاندنی هاوكارییەكان بە دانیشتوانی غەزە، دواتر سەردانی ئیسرائیلی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەش كۆبوەوە.

هـ.ئ

Comments are closed.