دایکی شەهیدان: لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بووەستنەوە

مەخموور

دایکی شەهیدانی کامپی مەخموور بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بە چەکی کیمیایی و چەکی قەدەغەکراو بۆ سەر گەریلاکان کرد و ڕایانگەیاند، دەبێت بنەماڵەی شەهیدان و شەڕڤانان ببنە یەک و پێکەوە لە دژی ئەو تاوانە جەنگییە بووەستنەوە.

دایکی شەهیدانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخموور سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو بۆ سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بۆ ڕۆژنیوز قسەیان کرد.

دایە زەینەب
دایە زەینەب

دایە زەینەب سەبارەت بەو بابەتە وتی: ساڵانێکە دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر کوردستان و گەریلاکانمان و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، ڕۆژانە بەم چەکە قەدەغەکراوانە هێرش دەکەنە سەرمان و دەیانەوێت لەناومان ببەن، گەریلا شەرەفی ئێمەیە، شاخەکانمانیان بە چەکی کیمیای وێران کرد و ڕۆڵيکانمان بەم چەک قەدەغەکراوانە شەهید دەکەن، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ناتوانن یەک هەنگاو بەرەو پێشەوە بڕۆن.

وتیشی: وەک دایکی شەهیدان ئەم هێرشانە شەرمەزار دەکەم و داوا لە هەموو خەڵکی بەشەرەف دەکەم بەرامبەر بەم تاوانە جەنگیانە بێنەدەنگ، تا کەی ئێمە بێدەنگ بین و بەسە! هەستەنە سەرپێ و بە خیانەت و داگیرکاری بڵێن بەسە، پێویستە ئیتر هەمووان گوێیان لە دەنگی ئێمە بێت و هەنگاوێک بنێن.

هەروەها دایە عایشە ڕۆبۆسکی لە مەخمورەوە سڵاوی خۆی بۆ ئیمراڵی و ناوچەکانی پاراستنی مەدیا بۆ گەریلاکان نارد و وتی: لە ئیمرالی بەرخۆدانێکی گەورە هەیە و ئەو بەرخۆدانەش ئێستا لە ناوچەکانی پاراستنی مەدیاشدا بەریوەدەچێت، ماوەیەکی زۆرە چەکی قەدەغەکراو لەسەر شەڕڤانانمان بەکاردەهێنرێت، پێویستە کاردانەوەی گەورە لە بەرامبەریدا پیشانبدرێت.

دایە عایشە
دایە عایشە

لە درێژەی قسەکانیدا دایە عایشە ئاماژەی بەوەکرد، ئێمەی کورد هەرگیز کۆتایمان پێنایەت، ئەوانەی کە دەڵێن ئێمە مافی مرۆڤ دەپارێزین، بۆچی کاتێک باسی کورد دەکرێت هیچ مافێکیان پێ نادرێت، بێدەنگی لە بەکارهێنانی ئەم چەکانە هاوکارییە، ئێمەش وەک دایکی شەهیدان تا کۆتایی لە پشت ڕۆڵەکانمان دەبین.

دایە مەحبوب کە یەکیکیترە لە دایکانی شەهید و ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان مافی ئەوەیان نییە ئەم ناڕەحەتی و ناخۆشییە بەسەر ئێمەدا بهێنن، ڕۆڵەکانمان بەهۆی دڕندەیی و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکەوە چوونەتە سەر لوتکەی شاخ و خەباتی

ئازادی دەکەن، ماوەی ٣٠ ساڵە ئێمە بەهۆی زوڵم و ستەمی دەوڵەتی تورکەوە ئاوارە بووین، دەوڵەتی تورک ماڵەکانی ئێمەی سووتاند و تاڵانی کردین، منداڵەکانمانی کوشت و خێزانەکەمانیان لەناوبرد.

هەروەها وتیشی: ئێمە وەک گەلێک تەنها مافی خۆمانمان دەوێت، بۆیە ئێمە وەک دایکی

دایە مەحبوب
دایە مەحبوب

شەهیدان هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەریلا ئیدانە دەکەین، دەوڵەتی تورک چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنرێت کە ئەوە تاوانی جەنگە و پێویستە دەستبەجێ بووەستێنرێن، داواش لە هەموو کەسوکاری شەهیدان دەکەم دژی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو و چەکی کیمیای بوەستنەوە.

ب. ق

Comments are closed.