سەر چەتەیەكی داعش لە سووریا کوژرا

ناوەندی هەواڵەكان

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازییان لە خاكی سووریا ئەنجامدا و تێیدا سەر چەتەیەكی داعشیان كوشتووە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە بارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە خاكی سووریا و كوشتنی سەر چەتەیەكی داعش ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان، ئەمڕۆ هێزەكانی دژە تیرۆر و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چاودێرى سەرچەتەیەكی داعشیان لە ناو خاكی سووریا کرد.

ئاماژە بەوەشكراوە، داوی چاودێرییەكان توانراوە ئەو سەر چەتەیە بەناوی (خ.س.ح) کە ناسراوە بە (ئەبو زەینەب)یان لە ناوچەی ئەبوسەیرە سەر بە ڕەقەی سووریا بكوژن.

دەشڵێن، ئەو سەر چەتەیە ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بووەتەوە و دواتر كوژراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو سەر چەتەیە لەسەر سنووری عێراق و سووریا كاری دەكرد و بەشداری چەندین هێرشى لە سەڵاحەدین و ئەنبار كردوە، ئەمە جگە لەوەی كاری گواستنەوەی چەك و تەقەمەنی كردووە.

هـ.ئ

Comments are closed.