کاڵکان: ئیتر پارچە تێکشکاوەکانی ئاکەپە-مەهەپە لە ئاسمانەوە دادەبارێنە خوارەوە

ناوەندی هەواڵەکان

دوران کاڵکان ڕایگەیاند، بەرخۆدانی گەورە لە ئیمراڵی بەردەوامە و دەریدەخات کە هێزە پیلانگێڕە نێونەتەودەوڵەتییەکان و دەوڵەتی تورک لەو سیستمە قڕکەرەی خۆیاندا سەرنەکەون و دەشڵێت: پێویستە هەموو کەسێک بزانێت فاشیزم بەهێز نییە و بە زۆر خۆی ڕاگرتووە، ئیتر پارچە تێکشکاوەکانی ئاکەپە-مەهەپە لە ئاسمانەوە دادەبارێنە خوارەوە.

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەریی پەکەکە، لە بەشدارییەکی تایبەتی کەناڵی مەدیا خەبەردا، باسی لە بابەتە گرنگەکانی ئێستای کوردستان کرد و سەبارەت بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان، شکستەکانی دەوڵەتی تورک بە دەستی گەریلا، کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژنان هەڵسەنگاندنی گرنگی کرد.

لە سەرەتای قسەکانیدا کاڵکان وتی: لە پرۆسەی ڕابردوودا لە بەڕێوەبردنی سیستمی هەنوکەییدا گۆڕانکارییەک ڕووینەدا، بە سزای دیسپلین بیانوو بۆ گۆشەگیری دەهێنرێتەوە، نەک هەر بۆ گۆشەگیری و ڕێگری لە دیدار، بەڵکو بۆ ڕێگرییە لە سەرلەنوێ دادگایی کردنەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە چوارچێوەی “مافی هیوا” و ڕێگری لە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ئەو پاساوی یاسایی دەدۆزرێتەوە، ئێمە وتمان، لەوە بەردەوام دەبن، جارێکی دیکە ڕایانگەیاند کە سزای دیسپلین دراوە، ئەمە دۆخێک نییە مایەی قەبوڵکردن بێت.

هەر لە قسەکانیدا ڕایگەیاند، بەرخۆدانی گەورە لە ئیمراڵی بەردەوامە و دەریدەخات کە هێزە پیلانگێڕە نێودەوڵەتییەکان و دەوڵەتی تورک لەو سیستمە قڕکەرەی خۆیاندا سەرنەکەون، دەبێت ئێمە سیستمی ئیمراڵی کە هیچ یاسا و ئەخلاقێک ناناسێت بۆ هەمووان ئاشکرا بکەین، هەربۆیە وتمان، تێکۆشانی یاساییش گرنگە، پارێزەران، لایەکانی بواری یاسا بە کۆبوونەوە و کۆنفرانسی جیاجیا دەبەستن ، پێویستە نیشان بدرێت کە سیستمی ئیمراڵی چ جۆرە هێرشێکی نایاساییە، ئێمە دەبینین کە تێکۆشان لە دژی سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی بە بەرفراوانی بەردەوامە، لەسەر بنەمای هەڵمەتی ئازادیی نێودەوڵەتیی، کە لە ١٠ـی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد، چالاکیەک کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتی بەرفراوان، فرەچەشن و گەورە دەبن، بێگومان دەبێت باشتر گەورە بکرێن، لەبەر ئەوەی تەنیا بە تێکۆشان ئەنجام وەردەگیرێت، بەرەوپێشچوونەکانی ئێستا ئەرێنین.

هەروەها کاڵکان وتیشی: لەم ماوانەی دوایدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ئاڤاشین، زاپ، مەتینا، لە خواکوڕک چالاکی ئەنجام درا و بەردەوامیشە، گەریلا هەموو ڕۆژێک گورز لە فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەدات، ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە هەتا ئێستا ئەنجامەکانی ئاشکراکردووە، هەندێ چاپەمەنی دیکەش ئەمەیان ڕاگەیاندووە، ئیدی پارچە تێکشکاوەکانی ئاکەپە-مەهەپە لە ئاسمانەوە دادەبارێنە خوارەوە، فڕینی فڕۆکەکانیان پیشان دەدەن، بەڵام جێگەی سەرنجە هەرگیز کەوتنەخوارەوەیان پیشان نادەن، ئیتر دەوڵەتی تورک ناتوانێت بیشارێتەوە.

ئەو ئەندامەی کۆمیتەی بەرێوەبەریی پەکەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەموو کەسێک بزانێت فاشیزم بەهێز نییە و بەزۆر خۆی ڕاگرتووە، هەوڵدەدات تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە و هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگرێت، بەڕاستی ئەمە زۆر گرنگە نابێت بەکەم تەماشابکرێت، وادیارە ئیدی هاوسەنگیەک لەڕووی تەکنیکیەوە درووستبووە، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ئیدی ناتوانێت وەک پێشوو بجوڵێتەوە، هەموو چالاکیە گورز وەشێنییەکانی زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، خواکوڕک، کە لە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە وەشێنرا لە ناو بارودۆخی زۆر سەختدا هێندەیان نەماوە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هەڵوەشێننەوە.

وتیشی: پێویستە شەڕەکە بەرفراوان بکرێت و بتوانین لە هەموو بوارەکاندا شەڕی خۆپاراستن پەرە پێ بدەین، ئێمە بەبێ شەڕی خۆپاراستن ناتوانین ئازادیی بەدەست بهێنین یان دیموکراسی دابمەزرێنین، بە دڵنیاییەوە بە بێ شەڕی خۆپاراستن ناتوانین ببینە کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک، لەم بوارەدا گریلا پێشەنگە، گەنجانی کورد و گەلی کورد بە دڵ و گیان پشتیوانی ئەم تێکۆشانە دەکەن، شەڕەکە بە ئاشکرا بەردەوام دەبێت، دەتوانم بڵێم لە ماوەی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنەکانی گەریلا هەمەلایەنە، دەوڵەمەندتر و فراوانتر پەرەدەستێنن.

لە درێژەی قسەکانیدا کاڵکان ڕاشیگەیاند، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە زۆر لە ڕای گشتی تورکیا و دەرەوە دەترسێت و ٢٤ سەعات لە خۆف و ترسدان، دەترسن چیتر نەتوانن بەردەوام بە درۆکردن جەماوەرەکەیان ڕابگرن و پاڵپشتیەکانی دەرەوەش لەدەست بدەن، لە ئێستادا تەنها لەسەر ئەو پشتگیرییەی لە دەرەوە وەریدەگرن دەژین، ترسیان لەوە هەیە چیتر ئەم پشتیوانییەش نەمێنێ، مێشکی زۆر کەسیان بە پارە و  وەهمە نەتەوەپەرەستی و ئایینیەکەیانەوە شۆرد و کردوویانە بە دوژمنی کورد و بەردەوام دەڵێن “ئێمە سەرکەوتووین”.

هەروەها سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان وتی: لە ڕاستیدا هەموو هەڵبژاردنەکان لە ژێر دەستی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەدا فرت و فێڵ و ساختەکارین و هەڵبژاردن نین، لە شڕنەخ، جۆلەمێرگ و هەموو شارەکانی کوردستان بە شێوەی ئاشکرا فێڵ و ساختەکاریان کرد، ئەو هەموو خەڵکەیان هێنا، دەنگی حەرامیان بەکارهێنا؛ سەرباری ئەوەش نەیانبردەوە، نەیانتوانی بە فێڵ، فشار و زۆرداری بە دەستیبهێنن؛ ئەمجارە دەڵێن ئێمە بە قەیوم دەستیبەسەردا دەگرین، ئەگەر بەم جۆرە بێت ئەو کاتە هەڵبژاردن بێ واتا دەبێت، فاشیزمی ئاکەپە- مەهەپە با بزانێت، کە جارێکی دیکە بەم جۆرە ناتوانێت کەس ببات بۆ هەڵبژاردن. ئەگەر لەوەدا پێداگری بکات، خەڵک لە دژی ئەوە تێدەکۆشن، بەرخودان لە دژی فاشیزم گەورەتر، فرەچەشنتر، توندتر و ڕادیکاڵتر دەبێت، بەردەوام وتمان؛ فاشیزم هێرشی هەمەلایەنەیە، شەڕە.

لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە کۆنفرانسی گەنجان کرد و وتی: پیرۆزبایی لە کۆنفڕانسەکەی لوبنان دەکەم، پیرۆزبایی لە گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەم، گەنجانی کورد بە شێوەی کارا بەشدارییان کر، کۆبوونەوەیەکی گرنگی مێژوویی سازکرا، لە لیبیاوە تا قەفقازیا، لە یەمەنەوە تا کوردستان لە شوێنێکدا کە ئەو هەموو شەڕ و کێشەیەی تێدا زیادبوون و شەڕی تێدا بەردەوامە، کۆبوونەوەیەک بریاردارانە بۆ چارەسەری هەموو ئەو کێشانە سازکرا. ئاستێکی بڕیارداری هاتەئاراوە، ئیرادەیەک هاتە ئاراوە، ئەوە زۆر گرنگە.

کاڵکان باسی لەوەشکرد، ئازادی گەلی کورد و ئازادی ژنان وەک ڕاستی هەموو ئازادییەکان خۆی نیشان دەدات، کاتێک کە مرۆڤ لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد و ژنان دەڕوانێت، دەبینێت کێ بە ڕاستی ئازادیپارێز و دیموکراتیکە، هەڤاڵ زیلان پێشەنگایەتی بۆ ئەوان دەکات، پێویستە بە پێشەنگایەتی گەل، ژنان، گەنجان، پارت و گەریلای فیدایی کۆمەڵگەیەکی فیدایی بونیادبنرێت، هیچ شتێک ناتوانێت بەر بەوە بگرێت ئێمە لە هەموو شوێنێک خۆڕاگری دەکەین.

ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەریی پەکەکە لە کۆتای قسەکانیدا وتی: لە ژێر کاریگەرییەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییدا ناتوانین لە دژی شەڕی تایبەت و تاڵانکاریدا بوەستینەوە، پێویستە لەسەرەتادا شۆڕش بەسەر کەسێتی خۆماندا دەستپێکەین، زمان، ڕەفتار، شێوازی ژیان و کەسایەتیمان ڕاستبکەینەوە و بیگۆڕین، جارێکی دیکە لە ٢٨هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی زیلاندا لە کەسێتی ئەودا هەموو شەهیدانمان بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە، بە تایبەتی بانگەوازی لە گەنجانی باکووری کوردستان دەکەم بە هێڵی زیلانیەوە زیاتر خۆیان پەرەوەردەبکەن و گەنجایەتی فیدایانەی ئاپۆیی بەدەست بهێنن.

ب. ق

Comments are closed.