پەرتووکی “هێز لە مندایە، نەک شێرپەنجە” لە نەخۆشخانەی هیوا بڵاوکرایەوە

سلێمانی

لە نەخۆشخانەی هیوا، پەرتووکی “هێز لە مندایە، نەک شێرپەنجە”، کە چیرۆکی ڕاستەقینەی توشبووانی شێرپەنجەیە و توانیویانە سەرکەوتووبن بەسەر ئەو نەخۆشییەدا بڵاوکرایەوە.

ئەمڕۆ، لە نەخۆشخانەی جەمال حاجی عەلی، سەر بە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی، بە ئامادەببوونی بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی هیوا، دکتۆر یاد نەقشبەندی و بەشێک لە نووسەران و چالاکوانان پەرتووکی “هێز لە مندایە، نەک لە شێرپەنجە” بڵاکرایەوە.

پەرتووکەکە لە لایەن خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی ئاسۆ فازڵەوە نووسراوە، جەمال حاجی عەلی، ئەرکی چاپگرتنەکەی لە ئەستۆ گرتووە، دکتۆر کەمال تاهیر بەرزنجی و نووسەر کنێر عەبدوڵا پێداچوونەوەی ئەدەبییان بۆ کردووە، هەروەها لە ڕووی یاساییەوە، دادوەر ڕزگار حەمە ئەمین پێداچوونەوەی بۆ کردووە.

پەرتووکەکە کۆمەڵە چیرۆکێکی ڕاستەقینەی توشبووانی نەخۆشخانەی هیوایە، کە توانیویانە سەرکەوتووبن بەسەر نەخۆشی شێرپەنجەدا.

ب. جـ

Comments are closed.