تولای حاتیمۆغولاری: گەل کودەتای سیاسیی قەبوڵ ناکات و بەرخۆدان دەکەین

ناوەندی هەواڵەکان

لە میانی گردبوونەوە جەماوەرییەکەی ئەمڕۆی جۆلەمیرگ، تولای حاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ڕایگەیاند، بەرخۆدان بەرامبەر ئەوانە دەکەین کە ئیردەمان دەدزن، گەل ئەم کودەتا سیاسییە قەبوڵ ناکات.

لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل و دانانی قەیوم لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە، ئەمڕۆ لە ناوەندی جۆلەمێرگی باکووری کوردستان، گردبوونەوەی جەماوەریی بە ئامادەبوونی دەیان هەزار کەس بەڕێوەچوو، تێیدا تولای حاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی، وتارێکی پێشکەش کرد.

لە وتارەکەیدا حاتیمۆغولاری ڕایگەیاند، لە یەکەم ڕۆژەوە لە دژی دانانی قەیومەکان بەرخۆدان دەکەین و وتی: دژی قەیومەکان و بەرامبەر ئەوانەی ئیرادەمان دەدزن بەرخۆدان دەکەین، ڕووبەڕووی نایاسایی ئەنقەرە دەبینەوە، ئەردۆغان خۆی دانی پێدا دەنێت.

وتیشی: ئەمە یاسایی نییە، ئێمە یاسامان جێبەجێ کردووە، گەلەکەمان بەرخۆدان دەکات، گەل بە ئیرادەی خۆیەوە بەرامبەر بە قەیومەکان دەوستێتەوە، گەل ئەم کودەتا سیاسییە قبوڵ ناکات.

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە دەستبەجێ قەیومی دانراو لە پۆستەکەی بکشێتەوە چونکە لێرە شوێنی کودەتاچییەکان نییە، با قەیوم بۆ خۆیان دەستبەجێ ئەرکەکانیان بەجێبهێڵن، ئێمە بە پشتیوانی و بەرخۆدانی گەلەکەمان سەردەکەوین، بژی بەرخۆدانی ئێمە.

ب. جـ

Comments are closed.