شارەزایەکى ئابورى: هەرێم ڕۆژانە زیاتر له‌ ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت  ده‌فرۆشێت

ناوەندى هەواڵەکان

ئومێد قەرەداغى بڵاوى کردەوە، هه‌رێم له‌ حەوت كێڵگه‌، نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت و رۆژانه‌ زیاتر له‌ ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت و یه‌ك دۆلاریش ناگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، دەشڵێت، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان و ئه‌پیكۆر بۆ به‌غدا هیچ ئاكامێكی نه‌بووه‌، له‌باره‌ی هیچ شتێكه‌وه‌ رێكه‌وتن نه‌كراوه‌.

ئومێد قەرەداغى، شارەزاى ئابورى لە فەیسبوکى خۆى نوسراوێکى لەبارەى بڕى فرۆشتنى نەوتى ڕۆژانە لەلایەن هەرێمەوە بڵاوکردەوە.

ئومێد قەرەداغى
ئومێد قەرەداغى

ئومێد قەرەداغى ئاماژەى بەوەکردووە، هه‌رێم له‌ حەوت كێڵگه‌، نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت و رۆژانه‌ زیاتر له‌ ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت و یه‌ك دۆلاریش ناگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم.

سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان و ئه‌پیكۆر بۆ به‌غدا هیچ ئاكامێكی نه‌بووه‌، له‌باره‌ی هیچ شتێكه‌وه‌ رێكه‌وتن نه‌كراوه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ناكۆكی له‌باره‌ی جۆری گرێبه‌سته‌كان و تێچووی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت و پشكی كۆمپانیاكان و نادیاری داهاتی فرۆشتنی نه‌وت .

 باسى لەوەشکردووە، جۆری گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێم هاوبه‌شێتیه‌ و تێچووی به‌رهه‌مهێنانی به‌رمیلێك نه‌وت ده‌گاته‌ ٢٣ دۆلار، به‌ركه‌وته‌ی كۆمپانیاكان له‌ هه‌رێم له‌ كۆی داهات ده‌گاته‌ ٤٠% تا ٤٦%، به‌ڵام گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كانی عێراق له‌ جۆری خزمه‌تگوزاریین، تێچووی به‌رهه‌مهێنانی به‌رمیلێك نه‌وت تێكرا هەشت دۆلاره‌، به‌ركه‌وته‌ی كۆمپانیاكان له‌ كۆی داهات لە ١٢%  یە.

 ئەوەشى خستووەتەڕوو، له‌ هه‌رێم له‌ دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس، به‌شێوه‌ی فه‌رمی هه‌نارده‌ی نه‌وت راوه‌ستاوه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌ی نافه‌رمی به‌رده‌وام نه‌وت ده‌رفرۆشرێت .

باسى لەوەشکردووە، له‌ ئێستادا له‌ حەوت كێڵگه‌ی نه‌وت كۆمپانیاكانى بەرهەمهێنانى نه‌وت لە هەرێم کاردەکەن، کە ئەمانەن:-

یەکەم- کێڵگەى نه‌وتی خورمه‌ڵه‌، کە لەلایەن کۆمپانیاى کار نەوت بەرهەم دەهێندرێت و توانى بەرهەمهێنانى دەگاتە ١١٠ هەزار بەرمیل له‌ رۆژێكدا.

 دووەم- کێڵگەى نه‌وتی تاوکی، کە لەلایەن کۆمپانیاى دی ئێن ئۆ و کۆمپانیای جینێل ئینێرجیی کارى تێدا دەکرێت و توانای به‌رهه‌مهێنانى ٩٠ هەزار بەرمیلى لە ڕۆژێکدا هەیە.

 سێیەم- کێڵگەی نه‌وتی شێخان کۆمپانیا، کە لەلایەن کۆمپانیاى Gulf Keystone و M.O.L.   کارى تێدا دەکرێت و تواناى بەرهەمهێنانى ڕۆژانەى ٢١ هەزار و ٦٠٠ بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.

چوارەم- کێڵگەی نه‌وتی ئەتروش، کە کۆمپانیاى شەمەران و ئینێرجی ئیماراتی کارى تێدا دەکەن و تواناى بەرهەمهێنانى ڕۆژانەى ٢٠ هەزار بەرمیلە.

پێنجەم- کێڵگەى سەرسەنگ کە لەلایەن کۆمپانیاى شەمەران HKN کارى تێدا دەکرێت و تواناى به‌رهه‌مهێنانى ڕۆژانەى ٣٦ هەزار و ٤٠٠ بەرمیلە .

 شەشەم- کێڵگەی نه‌وتی هەولێر ، کە لەلایەن کۆمپانیاى  فۆرزا کارى تێدا دەکرێت و توانای به‌رهه‌مهێنانى ڕۆژانەى شەش هەزار و ٥٠٠ بەرمیلە.

 حەوتەم- کێڵگەی نه‌وتی گەرمیان، کە لەلایەن كۆمپانیاى گازپرۆم و وێستەرن زاگرۆس کارى تێدا دەکرێت و تواناى بەرهەمهێنانى ڕۆژانەى نۆ هەزار و ٦٥٠ بەرمیلە.

ئ.م

Comments are closed.