ناوەندی هەواڵەكان
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا بڵاوی كردەوە، لە دوایین هێرشیان بە ئامانجی لاوازكردنی تواناى گرووپەکە دوو بەلەم و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی حووسییەكانیان لە دەریای سوور لەناوبردووە، حووسییەكانیش دەڵێن: لە دەریای سوور سێ كەشتییان كردوەتە ئامانج.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا و حووسییەكان لە بارەی هێرشەكانیان بۆ سەر یەكتر لە دەریای سوور دوو ڕاگەیەندراویان بڵاوکردەوە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا بڵاوی كردەوە، لە دوایین هێرشیان بە ئامانجی لاوازكردنی تواناى گرووپەکە دوو بەلەم و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی حووسییەكانیان لە دەریای سوور لەناوبردووە .
ئاماژە بەوەشكراوە، بەردەوام دەبین لە كاركردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان بە مەبەستى لە ناوبردنی توانا سەربازییەكانیانى حووسییەكان.
هەروەها، حووسییەكانی یەمەنیش بڵاویان كردووەتەوە، لە دەریای سوور سێ كەشتییان كردوەتە ئامانج..
جێگەی ئاماژەیە، لە دوای ٧ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووە و لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، حوسییەكانی یەمەن پشتیوانی خۆیان بۆ حەماس دووپات كردەوە و ڕایانگەیاند، لە دەریایی سوور هەر كەشتییەكی ئیسرائیل یان وڵاتانی دیكە بەرەو ئیسرائیل بچێت دەیكەنە ئامانج.
هـ.ئ
Comments are closed.