ناوەندی هەواڵەكان
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان کردەوە، سوپای وڵاتەکەمان بیر لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بەندەرە دەكاتەوە، كە لە كەناراوەكانی كەرتی غەزە درووستیكردبوو، بە مەبەستی گواستنەوەی هاوكاری مرۆیی بۆ دانیشتووانی غەزە، دەشڵێن، ئێستا دابەشكردنی یارمەتییە مرۆییەكان وەستاون و بارەكان لە ناوچەیەكی كەنار دەریاكە كەڵەكە بوون.
میدیاكانی ئەمریكا لە زاری بەرپرسانەوە بڵاویان كردووەتەوە، ترسی ئەوە هەیە بەهۆی توندی شەپۆلەكانەوە جارێكی دیكە بەندەری گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ غەزە زیانیان پێبگات، چونكە چەند ڕۆژێك دوای دەستپێكردنی كارەكانی گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان، بەهۆی شەپۆلی دەریاوە زیانی پێگەشت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەگەڵ نزیكبوونەوەی پایز و زستان دۆخی دەریا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست خراپتر دەبێت و پرسیار لەبارەی دووبارە تیكچوونەوە و ڕووخانی بەندەری درووست بووە، هەروەها چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بەرنامەی جیهانی خۆراك كارەكانی دابەشكردنی یارمەتییە مرۆییەكانى وەستاند و بارەكانی لە ناوچەیەكی كەنار دەریاكە كەڵەكە كردووە.
باس لەوەشکراوە، سوپای وڵاتەکەمان بیر لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بەندەرە دەكاتەوە، كە لە كەناراوەكانی كەرتی غەزە درووستیكردبوو، بە مەبەستی گواستنەوەی هاوكاری مرۆیی بۆ دانیشتوانی غەزە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا ئەمە دووەم جارە بەندەرەكە تێكدەچێت، بۆیە ئەگەرى هەڵوەشاندنەوەی هەیە.
جێگەى ئاماژەیە، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا دامەزراندنی ئەم بەندەرەی ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ تێپەڕاندنی ئەو بەربەستانەی كە ئیسرائیل بۆ گەیاندنی هاوكاری لە ڕێگەی وشكانییەوە بۆ ناو كەرتی غەزە سەپاند بووی.
هـ.ئ
Comments are closed.