وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە سلێمانى

ناوەندى هەواڵەکان

كەمێك پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەكالەت گەیشتە سلێمانى و لەلایەن قوباد تاڵەبانى پێشوازى لێکرا، ئەوەش لەکاتێکدایە، بەیانى ئەمڕۆ عەلی باقر كنی گەشتە هەولێر و لەگەڵ هەریەکە لە نێچیرڤان باروزانى و مەسرور بارزانى کۆبوەوە.

كەمێك پێش ئێستا عەلی باقر كنی وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەكالەت گەیشتە سلێمانى و لەلایەن قوباد تاڵەبانى پێشوازى لێکرا .

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەیانى ئەمڕۆ عەلی باقر كنی گەشتە هەولێر و لەگەڵ هەریەکە لە نێچیرڤان باروزانى و مەسرور بارزانى کۆبوەوە.

بڕیارە عەلی باقر كنی لەگەڵ بەرپرسانى یەنەکە كۆببێتەوە و چەند پرسێكی هاوبەشى نێوان هەردوولا تاوتوێ بكەن.

دوێنێ وەزیر دەرەوەی عێراق و ئێران لە بەغدا كۆبوونەوە، تێیدا تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە و لوبنان چەند بابەتێكی دیكە كرا.

دواتر عەلی باقر کنى وتى، خاڵە هاوبەشەكانمان لەگەڵ عێراق هێندە زۆرن لە ژماردن نایەن، خاڵە ناكۆكەكانیشمان هێندە كەمن، ناتوانرێن ببینرێن.

پێشتر ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سەردانێكی عەلی باقر كنی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئامانجی سەردانەكەی عەلی باقر كنی كۆبوونەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم بە مەبەستی تاوتوێكردنی پرسە گرنگەكانی ناوچەكەیە.

ئ.م

Comments are closed.