ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی سێفۆی بەبیرهێنایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەهیدانی کۆمەڵکوژیی سێفۆی بەبیرهێنایەوە و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، کە ئەرکی خۆیان بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجام بدەن.

بە بۆنەی ١٠٩ـمین ساڵەی کۆمەڵکوژیی سێفۆ، کە عوسمانییەکان لە دژی گەلی سووریانی–ئاشووری ئەنجامیاندا، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییدا هاتووە، دەسەڵاتی عوسمانی لەسەر پرۆژەی قڕکردنی گەلان، ملکەچکردنیان و سیاسەتەکانی لەناوبردنی ناسنامەی گەلان بنیات نرابوو، دەوڵەتی تورکیش هەمان ڕێچکەی گرتەبەر و تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە پەیڕەوکردنی هەمان سیاسەتی عوسمانییەکان.

لەو کۆمەڵکوژییانەی کە عوسمانییەکان ئەنجامیانداوە؛ کۆمەڵکوژیی سێفۆ لە ساڵی ١٩١٥ و کۆمەڵکوژیی تۆر عابیدین، هەروەها کۆمەڵکوژییەکی زۆریان لە سووریا و لوبنان ئەنجامداوە، ئەم سیاسەت و کۆمەڵکوژییانە لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئێمە وەک عەفرین و گەلی سوریا دووبارە بوونەتەوە.

سیاسەتەکانی ڕەتکردنەوە و نکۆڵیکردن کە تورکیای نوێ بە هەمان سیاسەتی دەوڵەتی عوسمانیی شکستخواردوودا خۆی بەڕێوەدەبات، نەگەشتن بە ئامانجەکانی بنبڕکردنی ناسنامەی گەل و مێژوو و جوگرافیا.

لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی سێفۆدا هەموو شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەمان بە بیر دەهێنینەوە و بە توندی ئیدانەی سیاسەتەکانی کاولکاریی و ئینکاری دەکەین، ئەوەی ئەمڕۆ تورکیا دەیکات تاوانی جەنگ و سیاسەتی جینۆسایدە، پێویستی بە لێپرسینەوە هەیە، داوا لە هەموو لایەنە دیموکراسییخواز و دادپەروەرییخوازەکان دەکەین بە ئەرکی خۆیان بەرامبەر ئەو لایەنە ستەمکارانە و بە تایبەت تورکیا بووەستنەوە و ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە ئەو لایەنانە لەسەر ئاستی جیهان ئەنجامی دەدەن ئاشکرا بکەن و ئەنجامدەرانی ئەو کۆمەڵکوژییانە سزا بدەن.

ب. جـ

Comments are closed.