ئاگر لە بەشێکی چیای شنگال کەوتەوە

شنگال

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاگر لە بەشێکی چیای شنگال کەوتەوە و بە هۆی بە هێزی بای ناوچەکەوە تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ، ئاگر لە بەرامبەر گوندی قزڵکەند تا گوندی خەیاڵ لە چیای شنگال کەوتەوە.

هەریەک لە هێز و ناوەندەکانی ئاسایشی ئێزیدخان، یەبەشە، یەژەشە و شارەوانیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شنگال هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.

پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژنیوز لە شنگال ڕایگەیاند، تا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و بە هۆی بەهێزی باوە تا دێت ئاگرەکە ڕوو لە زیادبوون دەکات.

تا ئێستا هۆکارەکەی کەوتنەوەی ئاگرەکە نازاندرێت.

شایەنی باسە ئەمە بۆ جاری یەکەمە ئاگر لە چیای شنگال دەکەوێتەوە.

ب. جـ

Comments are closed.