بەغدا ٢٠ ملیار دیناری دیکەى بۆ کڕینی گەنمی جوتیاران نارد

ناوەندى هەواڵەکان

وەزارەتى بازرگانى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێم بڵاوى کردەوە، حکومەتی بەغدا بڕی ٢٠ ملیار دیناری دیکەى نارد بۆ هەرێم بە مەبەستى کڕینی گەنمی جوتیاران، دەشڵێن، لەو بڕە ١٠ ملیار دینارى بۆ سلێمانى تەرخانکراوە.

وەزارەتى بازرگانىی و پیشەسازیى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان، لە بارەی ڕەوانەکردنی بڕێکى دیکە پارە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم بە مەبەستى کڕینی گەنمی جوتیاران، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، حکومەتی بەغدا بڕی ٢٠ ملیار دیناری دیکەى نارد بۆ هەرێم بە مەبەستى کڕینی گەنمی جوتیاران.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو بڕە ١٠ ملیار دینار بۆ سلێمانى، شەش ملیار دینار بۆ هەولێر و چوار ملیار دیناریش بۆ دهۆک تەرخانکراوە.

جێگەى ئاماژەیە، ڕۆژى ٦ـى ئەم مانگەش بەغدا بڕى شەش ملیار دینارى دیکەى نارد بۆ هەرێمى کوردستان بە مەبەستى کڕینى گەنمى جوتیاران.

ئ.م

Comments are closed.