ئەنجومەنی سەربازى منبج شکستیان بە هەوڵێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێنا

ناوەندی هەواڵەکان

ئەنجوومەنی سەربازى منبج بڵاوی کردەوە، کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکى بەرەبەیانی ئەمرۆ هەوڵێکی هاتنەوە ناوەوەی چەتەکانی دەوڵەتی تورکمان بۆ گوندی جەبلە حەمرا لە ڕۆژهەڵاتی شارى باب شکست پێهێنا، دەشڵێن، ڕووبەڕووبونەوە لە نێوان شەڕڤانان و چەتەکاندا ڕوویداوە و پێکدادانیش بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بووە.

ئەنجوومەنی سەربازى منبج سەبارەت بە شکست پێهێنانی هەوڵێکی چونە ناوەوەی چەتەکانی دەوڵەتی تورک بۆ گوندی جەبلە حەمرا لە ڕۆژهەڵاتی باب ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکى بەرەبەیانی ئەمرۆ هەوڵێکی هاتنەوە ناوەوەی چەتەکانی دەوڵەتی تورکمان بۆ گوندی جەبلە حەمرا لە ڕۆژهەڵاتی شارى باب شکست پێهێنا.

دەشڵێن، ڕووبەڕووبونەوە لە نێوان شەڕڤانان و چەتەکاندا ڕوویداوە و پێکدادانیش بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بووە.

جێگەى ئاماژەیە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە ئاسمانەوە بە فڕۆکە و لە زەمینیشەوە بە چەتەکانی هەوڵدەدات درێژە بە داگیرکارییەکانی لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بدات و ناوچەکانی منبج و شاری بابیش هاوشێوەی عەفرین، سەرێکانی و گرێسپی داگیربکات.

ڕ.ش

Comments are closed.