دەوڵەتی تورک چیای مەتینای بۆردوومان کرد

ناوەندی هەواڵەکان

جارێکی دیکە، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چیای مەتینا لە سنووری پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد، تا ئێستاش زیانەکان نەزاندراون.

ئێوارەی ئەمڕۆ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بۆردوومانی چیای مەتینا لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، بۆردوومانەکە بە فڕۆکەی جەنگی کراوە.

هەروەها تا ئێستا زیانەکانی بۆردوومانەکە نەزاندراون.

ب. جـ

Comments are closed.