ناوەندی هەواڵەکان
سەرچاوەیەک بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لەناو بازاڕی گەورەی شارۆچکەی خورماتوو بۆمبێک تەقییەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش کەسێک گیانی لەدەستداوە و پێنجی دیکەش بریندارە.
کەمێک پێش ئێستا، لەناو بازاڕی گەورەی شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، بۆمبێک تەقییەوە.
سەرچاوەیەک لە خورماتووەوە بە ڕۆژنیوز ڕاگەیاند، کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەی بۆمبێکی بەهێز لەناو بازاڕی گەورەی خورماتوو ڕوویدا.
لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ـی ئۆکتۆبەر و ناکۆکییەکانی نێوان کورد و تورکمان لە شارۆچکەکەدا، لە ئێستادا بازاڕی گەورەی خورماتوو بە دەستی تورکمانەکانەوەیە و دانیشتوانی کوردی شارۆچکەکە چیدیکە ئەو بازاڕە بەکارناهێنن، بەڵکو لە بازاڕێکی دیکەی بچووکیان دروست کردووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بە هۆی تەقینەوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و پێنجی دیکەش بریندارن.
ب. جـ
Comments are closed.