ناوەندی هەواڵەکان
دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی مەخموور، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە بە ڕێپێوان سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد و مۆمیان داگیرساند.
ئەمشەو، دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور)، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، سەردانی مەزاری شەهیدانییان کرد.
بە پێشەنگایەتی ناوەندی خانەوادەی شەهیدان و دانیشتوانی کامپەکە بە ڕێپێوانێک بەرەو مەزاری شەهیدان چوون.
دوای گەیشتنیان، بەشداربووان مۆمیان لەسەر گۆرەکان داگیرساند و خولەکێک بەبێ دەنگی بۆ ڕێزلێنان لە تەواوی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی و ڕزگاریی کوردستان وەستان.
دواتر لە لایەن مەحموود زێوکی، لەسەر ناوی خانەوادەی شەهیدان لە وتەیەکدا جەژنی لە ڕێبەر ئاپۆ، گەریلاکانی ئازادیی، شەهیدانی شۆڕش و گەلی ئازادییخواز پیرۆز کرد و وتی: جەژنی قوربان جەژنی ئاشتیی، برایەتیی و یەکگرتووییە، گەلی کورد جەژن لە بەردەم دەرگای زیندانەکان و لەسەر گۆڕستانەکان بگێڕن، ئەو تەڤگەرەی زۆرترین باجی بۆ ئاشتیی و ئازادیی داوە، تەڤگەری ئازادیی کوردستانە، دڵنیاین لە سایەی شەهیدەکانمان کە ئێستا سەردانمان کردووە، ئازادیی کوردستان دەبینین، باوەرمان وایە لە جەژنی داهاتوودا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و ئازادییخوازان لەسەر قەڵای سوری ئامەد جەژن پیرۆز دەکەین.
سەردانەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی “بێ سەرۆک ژیان نابێت، شەهید نامرێت، بژی سەرۆک ئاپۆ” بە کۆتا هات.
ب. جـ
Comments are closed.