سەرۆکی ئۆکراین: پێشنیاری ئاشتی دەخەینە بەردەم ڕووسیا

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، هەرکاتێک پێشنیارەکانمان لەبارەى ئاشتی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پەسەندکران، ئەوا دەیخەینە بەردەم نوێنەرانی ڕووسیا بۆ ئەوەی بتوانین کۆتایی بە شەڕی نێوان وڵاتەکەمان و ڕووسیا بهێنین، ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە کامالا هاریس بە نوێنەرایەتی ١٠٠ وڵاتی جیهان ڕەشنووسی ئاشتی بۆ جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین ئامادە بکات.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاشتی لە سویسرا سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان وڵاتەکەی و ڕووسیا وتارێکی پێشکەش کرد.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، هەرکاتێک پێشنیارەکانمان لەبارەى ئاشتی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پەسەندکران، ئەوا دەیخەینە بەردەم نوێنەرانی ڕووسیا بۆ ئەوەی بتوانین کۆتایی بە شەڕی نێوان وڵاتەکەمان و ڕووسیا بهێنین.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە کامالا هاریس بە نوێنەرایەتی ١٠٠ وڵاتی جیهان ڕەشنووسی ئاشتی بۆ جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین ئامادە بکات.

جێگای ئاماژەیە، سەرۆکی ئۆکراین ١٠ خاڵی پێشنیارکراوی خستووەتە بەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و تا ئێستا سێ خاڵیان جێگیرکراوە، ئەوانیش، پاراستنى سەلامەتی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، بەکارنەهێنانی ئاسایشی خۆراک وەک چەکێک و ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانیکراوەکان.

ڕ.ش

Comments are closed.