دۆخى و کەش و هەواى ئەمڕۆ و سبەى بڵاوکرایەوە

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچەکانى باکوورى هەرێم نیمچە هەور دەبێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ بوونى هەندێک پەڵەهەور، هەروەها، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچەکانى باکورى هەرێم نیمچە هەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ بوونى هەندێک پەڵەهەور، هەروەها، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٧ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٣٧ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.