بارمەتەکانی ڕووسیا لە دەستی چەتەکانی داعش ئازادکران

ناوەندی هەواڵەکان

میدیای فەرمی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، هێزەکانی پۆلیسی ڕۆستۆڤ توانیویانە ئەو دوو پاسەوانەی بە بارمتە گیرابوون لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ئازاد بکرێن بەبێ ئەوەی زیانیان پێ بگات، دەشڵێن، هێزەکانی وڵاتەکەمان ڕووبەڕووی ئەو چەتانە بوونەتەوە لە کۆی شەش چەتە سێ دانەیان کوژراون.

میدیای فەرمی ڕووسیا لەبارەى ئازادکردنی دوو پاسەوانەکەی زیندانی ڕۆستۆڤ لە دەستی چەتەکانی داعش بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو.

میدیای فەرمی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، هێزەکانی پۆلیسی ڕۆستۆڤ توانیویانە ئەو دوو پاسەوانەی بە بارمتە گیرابوون لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ئازاد بکرێن بەبێ ئەوەی زیانیان پێ بگات.

دەشڵێن، هێزەکانی وڵاتەکەمان ڕووبەڕووی ئەو چەتانە بوونەتەوە لە کۆی شەش چەتە سێ دانەیان کوژراون.

جێگای ئاماژەیە، بەیانی ئەمڕۆ چەند چەتەیەکى زیندانیکراوى داعش لە زیندانی ڕۆستۆڤ لە باشووری ڕووسیا دوو پاسەوانی زیندانەکەیان بە بارمتە گرت و داوایان دەکرد ڕێگەیان پێ بدرێت لە زیندانەکە هەڵبێن.

ڕ.ش

Comments are closed.