بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە پێنچ سەربازی سووریا کوژران

ناوەندی هەواڵەکان

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لە بیابانی تەدمر، کە دەکەوێتە نزیک شاری حمس لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆمبێکی چیندراو بە ئۆتۆمبێلیکی سەربازى سوپاى سوریا تەقیەوە و بەهۆیەوە پێنچ سەربازی سووریا کوژران، دەشڵێت، بۆمبەکە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە چێندراوە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە کوژرانی پێنج سەربازی سوپای سووریا بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکى چێندراو بەم شێوەیە زانیاری خستووەتەڕوو.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لە بیابانی تەدمر، کە دەکەوێتە نزیک شاری حمس لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆمبێکی چیندراو بە ئۆتۆمبێلیکی سەربازى سوپاى سوریا تەقیەوە .

دەشڵین، بەهۆى رووداوەکەوە پێنج سەربازى سوپاى سوریا کوژران.

لە بەشێکى دیکەى راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، بۆمبەکە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە چێندراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.